Denna webbplats använder teknik som troligen inte stöds i din webbläsare, därför kan vissa saker se konstiga ut eller inte fungera. Vi rekommenderar att du byter till en modern webbläsare istället.
Gå direkt till huvudinnehållet

Covid-19 information: Endast DU som har en bokad tid får komma in på mottagningen, inga anhöriga, partners eller medföljande barn. Läs mer här: Viktig information inför ditt besök hos oss

منداڵ بوون – کاتی گەیشتن

Föda_176535947.jpg

نیشانەکانی کاتی منداڵ بوون

Tecken på förlossningsstart_621516791.jpg

منداڵ‭ ‬بوون‭ ‬دەکرێت‭ ‬بە‭ ‬چەندین‭ ‬رێگەی‭ ‬جیاوازەوە‭ ‬بێت‭. ‬زیاتر‭ ‬بە‭ ‬ئازار‭ ‬دەستپێدەکات،‭ ‬بەڵام‭ ‬یەکەم‭ ‬نیشانە‭ ‬دەکرێت‭ "‬تەربوون‭ ‬بێت‭" ‬یان‭ ‬شلەی‭ ‬لینج‭ ‬کە‭ ‬هەندێک‭ ‬شریتی‭ ‬خوێنی‭ ‬تێدابێت‭. ‬پەیوەندی‭ ‬بە‭ ‬مامانەوە‭ ‬بکە‭ ‬ئەگەر‭ ‬پێویستت‭ ‬بە‭ ‬یارمەتی‭ ‬بوو‭ ‬یان‭ ‬گومانت‭ ‬هەبوو‭ ‬کە‭ ‬تەربوویتە‭.‬

Inskrivning_1259107699.jpg

لە‭ ‬نەخۆشخانە،‭ ‬یەکەمجار‭ ‬مامان‭ ‬دەبینی،‭ ‬کە‭ ‬یارمەتیت‭ ‬دەدات‭ ‬لەوەی‭ ‬ئاخۆ‭ ‬لەدایکبوونەکە‭ ‬دەستیپێکردووە‭ ‬یاخود‭ ‬دەبێت‭ ‬لەنەخۆشخانە‭ ‬بمێنیتەوە‭. ‬ئەگەر‭ ‬پرۆسەی‭ ‬لەدایک‭ ‬بوون‭ ‬دەستی‭ ‬پێکردووە،‭ ‬دەبێت‭ ‬لەنەخۆشخانە‭ ‬بمێنیتەوە‭.‬

بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬وێنەی‭ ‬منداڵەکەت‭ ‬دەستبکەوێت‭ ‬و‭ ‬بزانی‭ ‬لە‭ ‬منداڵدانتدا‭ ‬چی‭ ‬دەکات،‭ ‬دەنگی‭ ‬دلی‭ ‬لەرێگەی‭ ‬ئامێری‭ ‬CTG‭ ‬دەپشکنن‭ ‬کە‭ ‬رێژەی‭ ‬لێدانی‭ ‬دلی‭ ‬منداڵ‭ ‬رادەگرێت‭ ‬لەگەڵ‭ ‬پرۆسەی‭ ‬منداڵ‭ ‬بوون‭ ‬لە‭ ‬منداڵدان‭.‬

Smärtlindring_larg.jpg

منداڵ‭ ‬بوون‭ ‬بە‭ ‬ئازارە‭. ‬بەڵام‭ ‬چۆن‭ ‬هەست‭ ‬بە‭ ‬ئازار‭ ‬دەکەیت‭ ‬دەگۆرێت‭ ‬لە‭ ‬کەسێکەوە‭ ‬بۆ‭ ‬کەسێکی‭ ‬تر‭. ‬هەروەها‭ ‬چەندین‭ ‬رێگەی‭ ‬جیاواز‭ ‬هەیە‭ ‬بۆ‭ ‬مامەڵەکردن‭ ‬لەگەڵیدا‭. ‬بناغەی‭ ‬باش‭ ‬ئەوەیە‭ ‬کە‭ ‬لەرووی‭ ‬جەستەیی‭ ‬و‭ ‬عەقلی‭ ‬خۆت‭ ‬ئامادە‭ ‬بکەیت‭. ‬بۆنمونە،‭ ‬دەتوانی‭ ‬لەرێگەی‭ ‬خەوتن‭ ‬و‭ ‬خواردنی‭ ‬باش‭ ‬و‭ ‬ئامادەبوون‭ ‬لە‭ ‬کۆرسی‭ ‬خۆئامادەکردن‭ ‬بۆ‭ ‬منداڵ‭ ‬بوون‭ ‬ئەم‭ ‬کارە‭ ‬بکەیت‭. ‬مامان‭ ‬لەکاتی‭ ‬منداڵ‭ ‬بوون‭ ‬ئامۆژگاری‭ ‬پێشکەش‭ ‬دەکات‭ ‬دەربارەی‭ ‬نەهێشتنی‭ ‬ئازار‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬رێگایەی‭ ‬کە‭ ‬باشترینە‭. ‬دەتوانی‭ ‬لەچەندین‭ ‬رێگەی‭ ‬جیاوازەوە،‭ ‬لێرەدا‭ ‬زانیاری‭ ‬وەربگریت‭.‬

Att vara stödperson_1072394603.jpg

وەکو‭ ‬هاوکارێک،‭ ‬رۆلێکی‭ ‬زۆر‭ ‬گرنگت‭ ‬هەیە‭ ‬لەکاتی‭ ‬منداڵبووندا‭. ‬تەنها‭ ‬ئامادەبوون‭ ‬و‭ ‬نزیکایەتیت‭ ‬جیاوازی‭ ‬گەورە‭ ‬درووست‭ ‬دەکات‭. ‬پاڵپشتی‭ ‬بەردەوام‭ ‬تەنانەت‭ ‬دەتوانێت‭ ‬پێویستی‭ ‬وەرگرتنی‭ ‬نەهێشتنی‭ ‬دەرمانی‭ ‬ئازار‭ ‬شکێن،‭ ‬بۆشایی‭ ‬پوختەکار‭ ‬و‭ ‬تەقەڵی‭ ‬نەشتەرگەری‭ ‬کەمدەکاتەوە‭. ‬باشترین‭ ‬یارمەتی‭ ‬لەرێگەی‭ ‬کەسێکەوە‭ ‬دەبێت‭ ‬کە‭ ‬پەیوەندی‭ ‬نزیکی‭ ‬هەبێت‭ ‬لەگەڵ‭ ‬دایکەکە‭. ‬بیهێنە‭ ‬پێش‭ ‬چاوی‭ ‬خۆت‭ ‬کە‭ ‬تۆ‭ ‬مالێکی‭ ‬رووناکی‭ ‬لەسەر‭ ‬زەوی‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬کەسەی‭ ‬کە‭ ‬منداڵی‭ ‬دەبێت‭ ‬لە‭ ‬بەلەمێکدایە‭ ‬لە‭ ‬دەریایەکی‭ ‬زریاناویدا‭. ‬ئەوەی‭ ‬کە‭ ‬پێویستە‭ ‬بیکەیت‭ ‬ئەوەیە‭ ‬کە‭ ‬ببیتە‭ ‬رووناکی‭ ‬ئەو‭ ‬ماڵە‭ ‬رووناکە‭ ‬و‭ ‬لەسەر‭ ‬زریانەکە‭ ‬بدرەوشێیتەوە‭.‬

Tips till dig som stöttar_722681980.jpg

یاسای‭ ‬یەکەم‭ ‬دەبێت‭ ‬لە‭ ‬دایکەکە‭ ‬نزیک‭ ‬بیت‭. ‬لەرێگەی‭ ‬جیاوازەوە‭ ‬دەستیلێبدە‭ ‬و‭ ‬مەساژی‭ ‬بکە‭. ‬ئەگەر‭ ‬زانیت‭ ‬شتێک‭ ‬هەیە‭ ‬و‭ ‬بەکاردێت،‭ ‬بەردەوامبە‭ ‬لەسەری‭. ‬ئەگەر‭ ‬دلنیانیت‭ ‬لە‭ ‬کاریگەری‭ ‬مەساژەکە،‭ ‬دەتوانی‭ ‬لەکاتی‭ ‬کۆرسی‭ ‬سێ‭ ‬جەمام‭ ‬بیکەیت‭ ‬و‭ ‬دوواتر‭ ‬هەڵیبسەنگێنە‭. ‬لەبیرت‭ ‬بێت‭ ‬کە‭ ‬دەستلێدانەکە‭ ‬دەبێت‭ ‬بەهەمان‭ ‬ئاراستەی‭ ‬منداڵدان‭ ‬و‭ ‬منداڵەکە‭ ‬بێت‭ ‬–‭ ‬لەسەرەوە‭ ‬بۆ‭ ‬خوارەوە‭. ‬بەهێواشی‭ ‬بیکە‭ ‬و‭ ‬پرسیار‭ ‬بکە‭ ‬هەست‭ ‬بەچی‭ ‬دەکات‭. ‬ئەگەر‭ ‬سەرزەنشتی‭ ‬کردی،‭ ‬ئەوە‭ ‬سیستەمی‭ ‬قەلەقیەتی‭ ‬کە‭ ‬قسە‭ ‬دەکات‭. ‬ئەوکات‭ ‬تەنانەت‭ ‬دەبێت‭ ‬زیاتر‭ ‬کاربکەیت‭ ‬تاوەکو‭ ‬وابکەیت‭ ‬دایکەکە‭ ‬هەست‭ ‬بە‭ ‬سەلامەتی‭ ‬بکات‭. ‬ئەگەر‭ ‬هەستت‭ ‬کرد‭ ‬بێهێزی،‭ ‬داوای‭ ‬یارمەتی‭ ‬لە‭ ‬کارمەندان‭ ‬بکە‭. ‬ئەگەر‭ ‬پێویستت‭ ‬بە‭ ‬پاڵپشی‭ ‬بوو‭ ‬شتێکی‭ ‬ئاساییە‭.‬

Diagram.jpg

1‭. ‬قۆناغی‭ ‬شاراوەیی‭ ‬

لە‭ ‬قۆناغی‭ ‬شاراوەیی،‭ ‬زۆربەی‭ ‬خەڵکی‭ ‬لەماڵەوەن‭. ‬لەسەرەتا‭ ‬ماسولکەکان‭ ‬رەق‭ ‬دەبن‭ ‬بەشێوەیەکی‭ ‬نارێکراو،‭ ‬و‭ ‬هەست‭ ‬بە‭ ‬بێنوێژی‭ ‬و‭ ‬ژان‭ ‬دەکەیت‭. ‬بەڵام‭ ‬لەسەرخۆ‭ ‬ئازارەکە‭ ‬زیاتر‭ ‬دەبێت‭ ‬و‭ ‬قورستر‭ ‬دەبێت‭. ‬دوواتر‭ ‬دەکرێت‭ ‬ببێتە‭ ‬شتێکی‭ ‬باش‭ ‬تاوەکو‭ ‬پشوبدەیت،‭ ‬مەساژێکی‭ ‬سادە‭ ‬بکە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬حەمامێکی‭ ‬گەرم‭ ‬یان‭ ‬گەرماوێک‭. ‬ئەگەر‭ ‬ئازار‭ ‬شکێنی‭ ‬زیاترت‭ ‬پێویست‭ ‬بوو،‭ ‬Alvedon،‭ ‬Panodil‭ ‬بخۆ‭ ‬یان‭ ‬Tens‭ ‬بەکاربێنە‭ ‬کە‭ ‬ئامرازێکی‭ ‬بچوکە‭ ‬و‭ ‬دەماری‭ ‬جەمسەری‭ ‬کارەبایی‭ ‬تێدایە‭.‬

2‭. ‬قۆناغی‭ ‬کشان

لە‭ ‬قۆناغی‭ ‬کشاندا،‭ ‬ئازارەکە‭ ‬بەهێزتر‭ ‬و‭ ‬درێژتر‭ ‬و‭ ‬زیاتر‭ ‬دەبێت‭. ‬لەم‭ ‬قۆناغە‭ ‬کونی‭ ‬زێ‭ ‬بەتەواوەتی‭ ‬دەکرێتەوە‭. ‬کاتێک‭ ‬ئازارەکە‭ ‬3‭-‬4‭ ‬جار‭ ‬لەماوەی‭ ‬10‭ ‬خولەکدا‭ ‬دێت،‭ ‬ئەوە‭ ‬کاتی‭ ‬ئەوەیە‭ ‬کە‭ ‬پەیوەندی‭ ‬بە‭ ‬مامانەوە‭ ‬بکەیت‭. ‬

3‭. ‬قۆناغی‭ ‬دەرچوون

منداڵەکە‭ ‬دێتە‭ ‬خوارەوە‭ ‬لە‭ ‬بۆشاییەکەوە‭ ‬و‭ ‬ئێستا‭ ‬کاتی‭ ‬ئەوەی‭ ‬کە‭ ‬دەست‭ ‬بکەیت‭ ‬بە‭ ‬پاڵنان‭. ‬هەر‭ ‬بۆخۆی‭ ‬دەتەوێ‭ ‬پاڵ‭ ‬بدەیت،‭ ‬بەڵام‭ ‬دەشێت‭ ‬مامانەکە‭ ‬داوات‭ ‬لێبکات‭ ‬کە‭ ‬بەردەوامبیت‭ ‬لە‭ ‬هەناسەدان‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬منداڵ‭ ‬بوونەکەدا‭. ‬ئەمە‭ ‬بەو‭ ‬واتایە‭ ‬دێت‭ ‬کە‭ ‬هێشتا‭ ‬منداڵەکە‭ ‬بەتەواوەتی‭ ‬نەهاتووەتە‭ ‬خوارەوە‭. ‬یان‭ ‬لەوانەیە‭ ‬ببێتەهۆی‭ ‬ئەوەی‭ ‬برینەکان‭ ‬زیاتر‭ ‬بکرێنەوە،‭ ‬تاوەکو‭ ‬مەترسی‭ ‬درانی‭ ‬زیاتر‭ ‬کەم‭ ‬بکاتەوە‭. ‬

4‭. ‬قۆناغی‭ ‬دووای‭ ‬منداڵ‭ ‬بوون

منداڵەکە‭ ‬دەردەچێت‭ ‬و‭ ‬دوواتر‭ ‬یەکسەر‭ ‬دایدەنێن‭ ‬و‭ ‬شیری‭ ‬پیدەدرێت‭. ‬عادەتەن‭ ‬منداڵ‭ ‬خۆی‭ ‬دەستدەکات‭ ‬بە‭ ‬هەناسەدان‭ ‬و‭ ‬هاوارکردن،‭ ‬بەڵام‭ ‬هەندێکجار‭ ‬کەمێک‭ ‬یارمەتی‭ ‬پێویست‭ ‬دەبێت‭ ‬لەلایەن‭ ‬کارمەندانەوە‭. ‬ئێستا‭ ‬مامانەکە‭ ‬وڵاشەکە‭ ‬دەپشکنێت‭ ‬کە‭ ‬ئاخۆ‭ ‬هاتووەتە‭ ‬دەرەوە‭ ‬و‭ ‬منداڵدانیش‭ ‬گرژ‭ ‬بووە‭. ‬ئەگەر‭ ‬پێویستت‭ ‬بە‭ ‬دوورینەوە‭ ‬بوو،‭ ‬مامانەکە‭ ‬بەنجت‭ ‬لێدەدات‭.‬

Kroppens reaktion_1537325582.jpg

منداڵبوون‭ ‬شتێک‭ ‬نییە‭ ‬کە‭ ‬پێویست‭ ‬بکات‭ ‬فێری‭ ‬بیت‭. ‬جەستەت‭ ‬بەتەواوەتی‭ ‬دەزانێت‭ ‬دەبێت‭ ‬چی‭ ‬بکات‭. ‬بەڵام،‭ ‬چەندین‭ ‬فاکتەری‭ ‬جیاواز‭ ‬هەن‭ ‬کە‭ ‬دەشێت‭ ‬رێگری‭ ‬لە‭ ‬کاکردنی‭ ‬جەستەت‭ ‬بکەن‭. ‬کاتێک‭ ‬کە‭ ‬منداڵ‭ ‬بوون‭ ‬دەستپێدەکات‭ ‬و‭ ‬دەستدەکەیت‭ ‬بە‭ ‬ئازار،‭ ‬زیاتر‭ ‬جەستە‭ ‬بەشێوەی‭ ‬هێرشی‭ ‬قەلەقی‭ ‬کاردانەوەی‭ ‬دەبێت‭. ‬دەکرێت‭ ‬کاردانەوەی‭ "‬شەرکردن‭ ‬یان‭ ‬فرین‭" ‬زیادبکات‭. ‬ئەمەش‭ ‬بەو‭ ‬واتایەی‭ ‬کە‭ ‬ماسولکەکان‭ ‬گرژبوون،‭ ‬هەناسە‭ ‬دەگۆرێت،‭ ‬هەروەها‭ ‬ئەو‭ ‬کەسەی‭ ‬کە‭ ‬منداڵی‭ ‬دەبێت‭ ‬تەنها‭ ‬جەخت‭ ‬لەسەر‭ ‬ئازار‭ ‬و‭ ‬دەرچوون‭ ‬لە‭ ‬دۆخەکە‭ ‬دەکاتەوە‭. ‬کاردانەوە‭ ‬مەترسیدار‭ ‬نییە،‭ ‬بەڵام‭ ‬دەکرێت‭ ‬منداڵ‭ ‬بوونەکە‭ ‬دووابخات‭ ‬و‭ ‬قەڵەقی‭ ‬لەلای‭ ‬دایک‭ ‬و‭ ‬منداڵەکە‭ ‬درووست‭ ‬بکات‭.‬

Adrenalin vs. Oxytocin_401021341.jpg

فشار‭ ‬درووستبوون‭ ‬لەکاتی‭ ‬منداڵ‭ ‬بوون‭ ‬بەهۆی‭ ‬دەربازبوونی‭ ‬هۆرمۆنی‭ ‬ئەدینالینەوەیە‭. ‬ئەم‭ ‬کاردانەوەیە‭ ‬دەکرێت‭ ‬هاوسەنگ‭ ‬بکرێت‭ ‬لەرێگەی‭ ‬هەستکردن‭ ‬بە‭ ‬هۆرمۆنی‭ ‬باشی‭ ‬ئۆکسی‭ ‬تۆسین‭. ‬ئەمەش‭ ‬سرکەرێکی‭ ‬نەرمە‭ ‬کە‭ ‬یارمەتی‭ ‬منداڵدان‭ ‬دەدات‭ ‬تاوەکو‭ ‬بەباشی‭ ‬رەفتار‭ ‬بکات‭. ‬لەرێگەی‭ ‬درووستکردنی‭ ‬دۆخێک‭ ‬کە‭ ‬تێیدا‭ ‬هەست‭ ‬بە‭ ‬ئاسایش‭ ‬بکرێت،‭ ‬جەستە‭ ‬دەبەینە‭ ‬ئۆکسی‭ ‬تۆجینێکی‭ ‬نهێنی‭. ‬هەروەها‭ ‬ئاسانکاریمان‭ ‬بۆ‭ ‬دەکات‭ ‬تاوەکو‭ ‬لەکاتی‭ ‬منداڵبووندا‭ ‬مامەڵە‭ ‬بکەین‭. ‬وەکو‭ ‬هاوکار،‭ ‬بە‭ ‬ئامادەبوونت‭ ‬دەتوانیت‭ ‬جیاوازیەکی‭ ‬گەورە‭ ‬درووست‭ ‬بکەیت،‭ ‬لەوانەیە‭ ‬بە‭ ‬مەساژێکی‭ ‬کەم‭ ‬یان‭ ‬شتێکی‭ ‬تر‭ ‬کە‭ ‬دایکەکە‭ ‬سوپاسگوزار‭ ‬دەبێت‭ ‬پێی‭.‬

Verktyg för att hantera värkar_1181843014.jpg

لەماوەی‭ ‬قۆناغی‭ ‬چاڵاکی‭ ‬منداڵبوون،‭ ‬ریتم‭ ‬لە‭ ‬ئازارەکاندا‭ ‬درووست‭ ‬دەبێت‭. ‬هەر‭ ‬ئازارێک‭ ‬ماوەی‭ ‬60-90‭ ‬چرکە‭ ‬دەخایەنێت‭ ‬و‭ ‬دوواتر‭ ‬دەوەستێت‭ ‬لانیکەم‭ ‬بۆ‭ ‬ئەو‭ ‬ماوەیە‭. ‬دەکرێت‭ ‬ئەمە‭ ‬وەکو‭ ‬شەپۆڵ‭ ‬باسبکرێت،‭ ‬یان‭ ‬چوونە‭ ‬لوتکە‭ ‬و‭ ‬نزمترین‭ ‬خاڵ،‭ ‬کە‭ ‬تێیدا‭ ‬ئاستی‭ ‬خوارەوەی‭ ‬هەر‭ ‬خالێکی‭ ‬نزم‭ ‬لە‭ ‬ناوەراستی‭ ‬ئازارەکەدا‭ ‬دەبێت‭. ‬هەوڵبدە‭ ‬ریتمەکەان‭ ‬پێکەوە‭ ‬بدۆزەوە،‭ ‬تاوەک‭ ‬بتوانی‭ ‬لەکاتی‭ ‬ئازارەکان‭ ‬کاربکەیت‭ ‬و‭ ‬لەکاتی‭ ‬وەستانی‭ ‬پشو‭ ‬بدەیت‭. ‬جەخت‭ ‬لە‭ ‬هەنووکە‭ ‬بکەوە‭ ‬و‭ ‬یەک‭ ‬ئازار‭ ‬لەیەک‭ ‬کاتدا‭ ‬وەربگرە‭. ‬کاتێک‭ ‬کە‭ ‬ئازارەکە‭ ‬کۆتایی‭ ‬دێت،‭ ‬دەتوانی‭ ‬پێکەوە‭ ‬هەناسەیەکی‭ ‬قوڵ‭ ‬بدەیت‭ ‬تاوەکو‭ ‬بتوانی‭ ‬پشوبدەیت‭ ‬و‭ ‬خۆت‭ ‬بەهێز‭ ‬بکەیت‭. ‬

هەناسەدان

بۆ‭ ‬ئەوە‭ ‬کەسەی‭ ‬منداڵی‭ ‬دەبێت

تەرکیز‭ ‬لەسەر‭ ‬هەناسەدان‭ ‬بکەوە‭ ‬بەنەرمی‭ ‬و‭ ‬بەهێواشی‭ ‬لەکاتی‭ ‬ئازاردا‭. ‬ئەگەر‭ ‬بە‭ ‬قورسی‭ ‬هەناسە‭ ‬بدەیت،‭ ‬ئەوکات‭ ‬ناهاوسەنگیەک‭ ‬لە‭ ‬جەستەتدا‭ ‬درووست‭ ‬دەبێت‭ ‬کە‭ ‬دەبێتەهۆی‭ ‬لەدەستدانی‭ ‬ئەو‭ ‬ئۆکسجینەی‭ ‬کە‭ ‬دابینکراوە‭ ‬بۆ‭ ‬منداڵدان‭ ‬و‭ ‬کۆرپەلەکە‭.‬

بۆ‭ ‬کەسی‭ ‬یارمەتیدەر

لەرێگەی‭ ‬گوێگرتن‭ ‬لە‭ ‬هەناسەوە‭ ‬یارمەتی‭ ‬بدە‭. ‬ئەگەر‭ ‬زۆر‭ ‬بەباشی‭ ‬دەنگی‭ ‬هات،‭ ‬دەتوانی‭ ‬بیری‭ ‬دایکەکە‭ ‬بێنیتەوە‭ ‬کە‭ ‬هەوڵبدات‭ ‬بە‭ ‬نەرمی‭ ‬هەناسە‭ ‬بدات‭. ‬

پشودان

بۆ‭ ‬ئەوە‭ ‬کەسەی‭ ‬منداڵی‭ ‬دەبێت

ئاساییە‭ ‬کە‭ ‬تورەبیت‭ ‬و‭ ‬شەری‭ ‬ئازار‭ ‬بکەیت،‭ ‬بەڵام‭ ‬هەوڵبدە‭ ‬هەموو‭ ‬جەستەت‭ ‬پشوبدات‭ ‬لەکاتی‭ ‬منداڵبووندا‭. ‬جەخت‭ ‬لە‭ ‬شاویلگە،‭ ‬شان‭ ‬و‭ ‬سمت‭ ‬و‭ ‬رانت‭ ‬بکەوە‭ ‬چونکە‭ ‬ئەمە‭ ‬ئەو‭ ‬جێگایانەن‭ ‬کە‭ ‬زۆرێک‭ ‬لە‭ ‬ئێش‭ ‬و‭ ‬ئازار‭ ‬هەستی‭ ‬پێدەکرێت‭ ‬کاتێک‭ ‬کە‭ ‬قەلەقی‭. ‬تەنها‭ ‬یەک‭ ‬ماسولکە‭ ‬هەیە‭ ‬کە‭ ‬پێویستە‭ ‬لەکاتی‭ ‬منداڵبوون‭ ‬کاربکات‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬ماسولکەیەش‭ ‬ئەوەیانە‭ ‬کە‭ ‬کۆنترۆڵی‭ ‬منداڵدان‭ ‬دەکات‭.‬

بۆ‭ ‬کەسی‭ ‬یارمەتیدەر

پەستانەکان‭ ‬کەمبکەوە‭ ‬لەرێگەی‭ ‬تەماشاکردن‭ ‬و‭ ‬هەستپێکردن‭. ‬لەرێگەی‭ ‬وشە‭ ‬و‭ ‬دەستلێدانەوە‭ ‬هەوڵی‭ ‬ئارامکردنەوە‭ ‬بدە‭. ‬

دەنگ

بۆ‭ ‬ئەوە‭ ‬کەسەی‭ ‬منداڵی‭ ‬دەبێت

لەکاتی‭ ‬منداڵبوون‭ ‬تۆنی‭ ‬دەنگی‭ ‬نەرم‭ ‬و‭ ‬نیان‭ ‬بەکاربهێنە‭. ‬وایدابنێ‭ ‬شاویلگەت‭ ‬قورس‭ ‬و‭ ‬ئارامە‭. ‬کاتێک‭ ‬منداڵبوون‭ ‬دەگاتە‭ ‬قۆناغێکی‭ ‬قورستر،‭ ‬زۆرکات‭ ‬قورسە‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬نەرمی‭ ‬و‭ ‬هێمنی‭ ‬هەناسە‭ ‬بدەیت‭. ‬دوواتر‭ ‬دەکرێت‭ ‬ئارامبەخشت‭ ‬بێت‭ ‬کاتێک‭ ‬هەناسە‭ ‬دەدەیت‭ ‬و‭ ‬تاوەکو‭ ‬دەنگت‭ ‬بێتەدەرەوە‭. ‬جەختکردنەوە‭ ‬لەسەر‭ ‬دەنگەکە‭ ‬دەتوانێت‭ ‬وابکات‭ ‬ئاسانتر‭ ‬مامەڵە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئازاردا‭ ‬بکەیت‭. ‬

بۆ‭ ‬کەسی‭ ‬یارمەتیدەر

گوێ‭ ‬لەدەنگی‭ ‬بگرە‭ ‬و‭ ‬ئەگەر‭ ‬پێویستی‭ ‬کرد‭ ‬تۆنی‭ ‬نەرمی‭ ‬دەنگتی‭ ‬بیربهێنەوە‭. ‬مەترسێ‭ ‬لەوەی‭ ‬دەنگ‭ ‬دەبکەیت‭. ‬دەکرێت‭ ‬ئاسانتر‭ ‬بێت‭ ‬بۆ‭ ‬دایکەکە‭ ‬دەنگی‭ ‬خۆی‭ ‬بەکاربهێنێت‭ ‬ئەگەر‭ ‬کەسێکی‭ ‬تریش‭ ‬لە‭ ‬ژوورەکە‭ ‬دەنگ‭ ‬دەربکات‭. ‬

بیرکردنەوەکان

بۆ‭ ‬ئەوە‭ ‬کەسەی‭ ‬منداڵی‭ ‬دەبێت

بروات‭ ‬بەخۆت‭ ‬بێت‭ ‬و‭ ‬بیرتبێت‭ ‬کە‭ ‬جەستەت‭ ‬سەرنج‭ ‬راکێشە‭ ‬گرنگ‭ ‬نییە‭ ‬چۆن‭ ‬منداڵت‭ ‬دەبێت‭. ‬بیرتبێت‭: ‬ئەو‭ ‬ئازارەی‭ ‬کە‭ ‬کێشاوتە‭ ‬هەرگیز‭ ‬ناگەرێتەوە‭ ‬و‭ ‬ئازاری‭ ‬منداڵبوونەکەش‭ ‬کۆتایی‭ ‬پێدێت،‭ ‬پێچەوانەی‭ ‬ئازاری‭ ‬ددان‭ ‬و‭ ‬جۆرەکانی‭ ‬تری‭ ‬ئازار‭. ‬هەروەها‭ ‬گرنگە‭ ‬بیرت‭ ‬بێتەوە‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ئێستادا‭ ‬ئەمە‭ ‬قورسە،‭ ‬بەم‭ ‬زووانە‭ ‬منداڵە‭ ‬بچوکەکەت‭ ‬دەبینیت‭. ‬

بۆ‭ ‬کەسی‭ ‬یارمەتیدەر‭ ‬

هانی‭ ‬دایکەکە‭ ‬بدە‭ ‬و‭ ‬بیریبهێنەوە‭ ‬دیمەنێکی‭ ‬ئەرێنی‭ ‬هەبێت‭ ‬و‭ ‬یارمەتی‭ ‬بدە‭ ‬بیرکردنەوەی‭ ‬نەرێنی‭ ‬لێ‭ ‬دووربخەیتەوە‭. ‬تەنانەت‭ ‬ئەو‭ ‬کەسەی‭ ‬کە‭ ‬منداڵی‭ ‬دەبێت‭ ‬بروای‭ ‬بەخۆی‭ ‬نەما،‭ ‬دەبێت‭ ‬تۆ‭ ‬ئازابیت‭ ‬و‭ ‬بەردەوام‭ ‬هانیبدەیت‭.‬

ئەگەر‭ ‬کێشە‭ ‬هەبوو‭ ‬یان‭ ‬قورس‭ ‬بوو‭ ‬لەرێگەی‭ ‬کۆئەندامی‭ ‬زاوزێوە‭ ‬منداڵی‭ ‬ببێت،‭ ‬دەکرێت‭ ‬رێگەی‭ ‬نەشتەرگەری‭ ‬گونجاو‭ ‬بێت‭. ‬

ئەگینا،‭ ‬منداڵبوون‭ ‬لەرێگەی‭ ‬کۆئەندامی‭ ‬زاوزێوە‭ ‬پێشنیار‭ ‬دەکرێت‭. ‬دەتوانی‭ ‬دەربارەی‭ ‬شێوازی‭ ‬جیاوازی‭ ‬منداڵ‭ ‬بوون‭ ‬بخوێنتەوە‭ ‬وەربگریت‭.‬

لەدووای‭ ‬منداڵبوون‭ ‬هەندێک‭ ‬خوێن‭ ‬دەبینیت،‭ ‬لە‭ ‬برینی‭ ‬منداڵدان‭ ‬کە‭ ‬وەڵاشی‭ ‬پێوەنوساوە‭. ‬بەمەش‭ ‬دەوترێت‭ ‬ئاوی‭ ‬زەیستانی‭ ‬یان‭ ‬خوێنبەربوونی‭ ‬دووای‭ ‬منداڵبوون،‭ ‬و‭ ‬عادەتەن‭ ‬دووای‭ ‬6-8‭ ‬هەفتە‭ ‬دەوەستێت‭. ‬لەم‭ ‬ماوەیەدا،‭ ‬مەترسی‭ ‬توشبوون‭ ‬بە‭ ‬نەخۆشی‭ ‬زیاترە‭ ‬لە‭ ‬کاتی‭ ‬ئاسایی‭. ‬لەبەر‭ ‬ئەم‭ ‬هۆکارە،‭ ‬خۆت‭ ‬حەمامکردن،سێکس‭ ‬بەبێ‭ ‬کۆندۆم‭ ‬و‭ ‬بەکارهێنانی‭ ‬مادەی‭ ‬خاوێنکردنەوە‭ ‬جگە‭ ‬لە‭ ‬سەرین‭. ‬هەروەها‭ ‬گرنگە‭ ‬راهێنان‭ ‬بە‭ ‬ماسولکەکان‭ ‬بکەیت‭ ‬لە‭ ‬هەریەکە‭ ‬لە‭ ‬سک‭ ‬و‭ ‬حەوز‭ ‬تاوەکو‭ ‬رێگری‭ ‬بکەیت‭ ‬لە‭ ‬کێشەکانی‭ ‬داهاتوو‭.‬

سەردانیکردنی‭ ‬چاودێری‭ ‬دوواتر‭ ‬بۆ‭ ‬نۆرینگەی‭ ‬دووای‭ ‬منداڵبوون‭ ‬لە‭ ‬پاش‭ ‬8‭-‬12‭ ‬هەفتە‭ ‬لە‭ ‬دایکبوونی‭ ‬منداڵەکەت‭ ‬دەبێت‭. ‬لێرەدا‭ ‬دەتوانی‭ ‬باسی‭ ‬ئەوە‭ ‬بکەیت‭ ‬کە‭ ‬چۆن‭ ‬منداڵەکەت‭ ‬بوو،‭ ‬هەستت‭ ‬چۆنە‭ ‬دووای‭ ‬لەدایک‭ ‬بوونی‭ ‬منداڵەکەت،‭ ‬و‭ ‬بۆچوونت‭ ‬دەربارەی‭ ‬رێگریکردن‭ ‬لە‭ ‬منداڵبوون‭. ‬لەراستیدا‭ ‬دەشێت‭ ‬هەر‭ ‬زوو‭ ‬دووگیان‭ ‬بیتەوە‭ ‬لە‭ ‬دووای‭ ‬لەدایکبوونی‭ ‬منداڵەکەت،‭ ‬تەنانەت‭ ‬ئەگەر‭ ‬شیریش‭ ‬بدەیت‭.‬

Kom ihåg_VGR17-SSNeonatal_310517_9645_18385_large.jpg

بروات‭ ‬بەخۆتبێت

ئەو‭ ‬کاتانەی‭ ‬کە‭ ‬منداڵت‭ ‬دەبێت‭ ‬دەکرێت‭ ‬گەورەترین‭ ‬ئاڵەنگاری‭ ‬بێت،‭ ‬بەڵام‭ ‬دەکرێت‭ ‬ئەزمونێکی‭ ‬تەواو‭ ‬بەهێزبێت‭. ‬لەگەڵیدا‭ ‬رادێیت‭ ‬و‭ ‬زوو‭ ‬چاوت‭ ‬بە‭ ‬منداڵە‭ ‬تازە‭ ‬لەدایکبووەکەت‭ ‬دەکەوێت‭.‬

بروا‭ ‬بە‭ ‬کارمەندان‭ ‬بکەن

لەکاتێکدا‭ ‬منداڵت‭ ‬دەبێت،‭ ‬لە‭ ‬دەستێکی‭ ‬سەلامەتدایت،‭ ‬و‭ ‬لەگەڵ‭ ‬کەسانێکی‭ ‬کە‭ ‬پێشتر‭ ‬یارمەتی‭ ‬کەسانی‭ ‬تریانداوە‭ ‬تاوەکو‭ ‬منداڵیان‭ ‬ببێت‭. ‬هەموو‭ ‬شتێکیان‭ ‬بینیوە،‭ ‬دەزانن‭ ‬چ‭ ‬شتێک‭ ‬لە‭ ‬جەستەتدا‭ ‬دەگوزەرێت‭ ‬و‭ ‬باشترین‭ ‬رێگەیە‭ ‬بۆ‭ ‬تۆ‭ ‬تاوەکو‭ ‬ئەو‭ ‬مامەڵە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬ئەو‭ ‬ئاڵەنگاریانە‭ ‬بکەیت‭ ‬کە‭ ‬رووبەرووت‭ ‬دەبنەوە‭.‬

Senast uppdaterad: 2020-07-03 08:05