Denna webbplats använder teknik som troligen inte stöds i din webbläsare, därför kan vissa saker se konstiga ut eller inte fungera. Vi rekommenderar att du byter till en modern webbläsare istället.
Gå direkt till huvudinnehållet

Från den 1 oktober välkomnar vi partner/närstående vid tre besök under graviditeten; vid inskrivning, vid besök i graviditetsvecka 25 och vid besök i graviditetsvecka 37. Den kvarvarande besöksrestriktionen gäller tills vidare för att undvika trängsel i väntrummen. Läs mer här: Viktig information inför ditt besök hos oss

چاوەروانکردن – خۆ کۆکردنەوە و ئامادەبوون

Väntan_172997258.jpg
Att passera beräknat förlossningsdatum_707780632.jpg

بیرۆکەیەکی‭ ‬باشە‭ ‬ئەگەر‭ ‬کەسی‭ ‬هاوکار‭ ‬لەکاتی‭ ‬منداڵ‭ ‬بووندا‭ ‬هەبێت‭. ‬زیاتر‭ ‬هاوژینەکەت‭ ‬دەبێتە‭ ‬ئەو‭ ‬کەسە،‭ ‬بەڵام‭ ‬دەکرێت‭ ‬باوک‭ ‬و‭ ‬دایکت،‭ ‬هاورێکەت‭ ‬یان‭ ‬دوو‭ ‬کەس‭ ‬بن‭. ‬وەکو‭ ‬هاوکار،‭ ‬بوونت‭ ‬لەوێدا‭ ‬زۆر‭ ‬بە‭ ‬نرخە‭. ‬دەتوانی‭ ‬بە‭ ‬چەندین‭ ‬شێواز‭ ‬لەکاتی‭ ‬لەدایکبوونەکەدا‭ ‬هاوکاربیت‭.‬

Skriva-förlossningsbrev_209714377.jpg

بیر‭ ‬لەوە‭ ‬بکەوە‭ ‬خۆزگە‭ ‬و‭ ‬پێشبینیەکانت‭ ‬بۆ‭ ‬لە‭ ‬دایکبوونەکە‭ ‬چییە‭. ‬هەروەها‭ ‬رەچاوی‭ ‬پێویستی‭ ‬کەسایەتیشت‭ ‬بکە‭ ‬تاوەکو‭ ‬هەست‭ ‬بە‭ ‬ئاسایش‭ ‬بکەیت‭. ‬کەمێک‭ ‬مۆسیقا،‭ ‬مەساژ‭ ‬یان‭ ‬شتێکی‭ ‬تەواو‭ ‬جیاواز‭. ‬هەندێک‭ ‬تێبینی‭ ‬بنوسە‭ ‬و‭ ‬لەگەڵ‭ ‬مامانەکە‭ ‬قسە‭ ‬بکە‭. ‬نامەی‭ ‬کاتی‭ ‬لە‭ ‬دایکبوونەکە‭ ‬بە‭ ‬ناچاری‭ ‬نییە،‭ ‬بەڵام‭ ‬دەکرێت‭ ‬ببێتە‭ ‬رێگایەکی‭ ‬باش‭ ‬تاوەکو‭ ‬لەرووی‭ ‬دەروونیەوە‭ ‬خۆت‭ ‬ئامادە‭ ‬بکەیت‭.‬

Packa-vaskan_200206058.jpg

یەک‭ ‬شتێکی‭ ‬گرنگ

پێویستە‭ ‬جۆرە‭ ‬ناسنامەیەکی‭ ‬یاساییت‭ ‬لەلابێت‭. ‬

باشترە‭ ‬هەتبێت

دەشێت‭ ‬بیرۆکەیەکی‭ ‬باشبێت‭ ‬تاوەکو‭ ‬میوە‭ ‬یان‭ ‬سوکەژەمێک‭ ‬بخۆیت‭ ‬لەکاتی‭ ‬لەدایک‭ ‬بوون‭ ‬تاوەکو‭ ‬وزەی‭ ‬زیاترت‭ ‬پێببەخشێت‭. ‬لەکاتی‭ ‬مانەوەت‭ ‬لە‭ ‬نەخۆشخانەی‭ ‬منداڵبوون،‭ ‬باشتر‭ ‬وایە‭ ‬نەعل،‭ ‬شتومەکی‭ ‬نەرم،‭ ‬سوخمەی‭ ‬شیردان‭ ‬و‭ ‬جانتای‭ ‬جوانکاری‭ ‬لەگەڵ‭ ‬کەلوپەلی‭ ‬هایجینت‭ ‬لەلابێت‭. ‬هەروەها‭ ‬شەحنی‭ ‬مۆبایلەکەشت‭ ‬لەبیر‭ ‬نەچێت‭ ‬لەگەڵ‭ ‬نامەی‭ ‬کاتی‭ ‬لەدایک‭ ‬بوون‭ ‬ئەگەر‭ ‬شتێکت‭ ‬نوسیوە‭.‬

بۆ‭ ‬منداڵ

بۆ‭ ‬کۆرپەکەت،‭ ‬باشترین‭ ‬شت‭ ‬ئەوەیە‭ ‬بەجۆرێک‭ ‬رابکشیت‭ ‬پێست‭ ‬بە‭ ‬پێست‭ ‬بکەوێت‭. ‬هەر‭ ‬بۆیە،‭ ‬هەندێک‭ ‬جلوبەرگ،‭ ‬پانتۆڵ،‭ ‬بیجامە‭ ‬و‭ ‬گۆرەوی‭ ‬بەسە‭. ‬هەروەها‭ ‬باشترە‭ ‬کلاوێکی‭ ‬بچوکت‭ ‬پێبێت‭ ‬بەبێ‭ ‬گوێدانە‭ ‬وەرزەکە،‭ ‬هەروەها‭ ‬بەتانیەک‭ ‬بۆ‭ ‬کاتی‭ ‬گەرانەوەت‭ ‬بۆ‭ ‬ماڵەوە‭ ‬ئەگەر‭ ‬دەرەوە‭ ‬سارد‭ ‬بوو‭. ‬

ئەمەش‭ ‬رێنمایی‭ ‬باشە‭: ‬بەباشی،‭ ‬لەپێشدا‭ ‬جانتاکەت‭ ‬کۆبکەوە‭ ‬و‭ ‬خۆت‭ ‬ئامادەبکە‭ ‬لەماڵەوە‭! ‬بۆ‭ ‬زۆرێک،‭ ‬ئەمە‭ ‬ئارامی‭ ‬دەبەخشێت‭ ‬و‭ ‬بەواتای‭ ‬قەلەقیەکی‭ ‬کەمتر‭.‬

aka-till-och-fran-sjukhuset_1025142553.jpg

شوێنی‭ ‬نوستنی‭ ‬منداڵ‭(‬یان‭ ‬کورسی‭ ‬ئۆتۆبێل‭ ‬بۆ‭ ‬کۆرپەلە‭) ‬سەلامەترین‭ ‬رێگایە‭ ‬بۆ‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬منداڵ‭. ‬بەپێی‭ ‬یاسای‭ ‬سویدی،‭ ‬هەر‭ ‬مندالێک‭ ‬کە‭ ‬باڵای‭ ‬لە‭ ‬135سم‭ ‬کەمتربێت‭ ‬دەبێت‭ ‬لەسەر‭ ‬هەندێک‭ ‬جۆری‭ ‬کورسی‭ ‬دابنێشێت‭ ‬کاتێک‭ ‬بە‭ ‬ئۆتۆمبێل‭ ‬گەشت‭ ‬دەکات‭. ‬ئەگەر‭ ‬ناتەوێ‭ ‬شوێنی‭ ‬نوستن‭ ‬بکریت،‭ ‬چەندیش‭ ‬شوێنی‭ ‬تر‭ ‬هەیە‭ ‬لەو‭ ‬دەوروبەرە‭ ‬کە‭ ‬دەتوانی‭ ‬بەکرێ‭ ‬بیهێنیت‭.‬

چەندین‭ ‬کەس‭ ‬ئۆتۆمبێەلانیان‭ ‬دەبەن‭. ‬لەم‭ ‬دۆخەدا،‭ ‬بیرۆکەیەکی‭ ‬باش‭ ‬دەبێت‭ ‬سەردانی‭ ‬نەخۆشخانە‭ ‬بکەیت‭ ‬جا‭ ‬جارێک‭ ‬بێت‭ ‬یان‭ ‬دوو‭ ‬جار‭ ‬لەکاتی‭ ‬سک‭ ‬پربووندا،‭ ‬تاوەکو‭ ‬بزانی‭ ‬نەخۆشخانەی‭ ‬منداڵ‭ ‬بوون‭ ‬لەکوێیە‭ ‬و‭ ‬دەتوانی‭ ‬ئۆتۆمبێلەکەت‭ ‬لە‭ ‬کوێ‭ ‬رابگریت‭.‬

at-som-en-elitidrottare_387192031.jpg

منداڵبوون‭ ‬زۆرجار‭ ‬بەراورد‭ ‬دەکرێت‭ ‬بە‭ ‬راکردن‭ ‬لە‭ ‬ماراسۆن‭. ‬بۆ‭ ‬ئەو‭ ‬مەبەستە‭ ‬هەولێکی‭ ‬بێ‭ ‬وچانی‭ ‬دەوێت،‭ ‬بیرۆکەیەکی‭ ‬باشە‭ ‬کە‭ ‬خۆت‭ ‬بە‭ ‬باشی‭ ‬ئامادە‭ ‬بکەیت‭ ‬لەرێگەی‭ ‬خواردنی‭ ‬تەندرووست‭ ‬و‭ ‬خواردنی‭ ‬هەمەجۆر‭ ‬و‭ ‬کاربۆهیدراتەکان‭ ‬لەسەرخۆ‭ ‬بسوتێنیت‭.‬

Att passera beräknat förlossningsdatum_707780632.jpg

دەکرێت‭ ‬بێ‭ ‬هیوا‭ ‬و‭ ‬قەلەقت‭ ‬بکات‭ ‬و‭ ‬تەنانەت‭ ‬ترسناک‭ ‬بێت‭ ‬بگەرێیتەوە‭ ‬کاتی‭ ‬تێپەربوونی‭ ‬کاتی‭ ‬منداڵبوونی‭ ‬پێشبینی‭ ‬کراو‭. ‬ئەو‭ ‬رۆژانە‭ ‬کە‭ ‬دێن‭ ‬زیاتر‭ ‬هەست‭ ‬دەکەیت‭ ‬کە‭ ‬هەتا‭ ‬هەتاییە،‭ ‬بەڵام‭ ‬ئەمە‭ ‬شتێکی‭ ‬گشتییە‭ ‬و‭ ‬تەواو‭ ‬ئاساییە‭. ‬دەرفەتەکە‭ ‬بقۆزەوە‭ ‬تاوەکو‭ ‬پشو‭ ‬بدەیت‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬شتانە‭ ‬بکەیت‭ ‬کە‭ ‬دلخۆشت‭ ‬دەکەن‭ ‬چونکە‭ ‬لاپەرەیەکی‭ ‬نوێ‭ ‬لە‭ ‬ژیانت‭ ‬دەستپێدەکات‭.‬

förlossningsbrev.jpg

ئەو‭ ‬دایک‭ ‬و‭ ‬باوکانەی‭ ‬کە‭ ‬وەکو‭ ‬کەپل‭ ‬لە‭ ‬پەیوەندیدات،‭ ‬لەوانەیە‭ ‬تەرکیز‭ ‬و‭ ‬پێشبینی‭ ‬جیاوازیان‭ ‬هەبێت‭ ‬لەم‭ ‬کاتەدا‭. ‬سیناریۆ‭ ‬بەربلاوەکەوە‭ ‬ئەوەیە‭ ‬کە‭ ‬ئافرەتی‭ ‬دووگیان‭ ‬زیاتر‭ ‬جەخت‭ ‬لەسەر‭ ‬سکپری‭ ‬و‭ ‬لەدایکبوونی‭ ‬منداڵ‭ ‬دەکاتەوە،‭ ‬لەکاتێکدا‭ ‬هاوژین‭ ‬زیاتر‭ ‬بیر‭ ‬لە‭ ‬ژیان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬منداڵەکە‭ ‬دەکاتەوە‭ ‬لە‭ ‬داهاتوودا‭. ‬هەرچییەک‭ ‬لە‭ ‬مێشکتدایە،‭ ‬بیرۆکەیەکی‭ ‬باش‭ ‬دەبێت‭ ‬ئەگەر‭ ‬بۆچوونەکانت‭ ‬لەگەڵ‭ ‬کەسێکدا‭ ‬ئاڵوگۆر‭ ‬بکەیت‭ ‬کە‭ ‬نزیکە‭ ‬لێتەوە‭. ‬ئەگەر‭ ‬هاوژینت‭ ‬هەیە،‭ ‬گرنگە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬یەکتری‭ ‬قسە‭ ‬بکەن‭ ‬و‭ ‬هەروەها‭ ‬پێکەوە‭ ‬وەکو‭ ‬تیمێک‭ ‬خۆتان‭ ‬ئامادە‭ ‬بکەن‭.‬

Fundera och prata_106252277.jpg

بۆ‭ ‬سەرجەم‭ ‬ئەو‭ ‬کەسانەی‭ ‬دەبنە‭ ‬باوک‭ ‬و‭ ‬دایک

  • لەکاتی‭ ‬دووگیانیدا،‭ ‬چ‭ ‬کاریگەریەکت‭ ‬لەسەر‭ ‬بوو؟
  • نیگەرانی‭ ‬چی‭ ‬بوویت؟
  • هەست‭ ‬دەکەیت‭ ‬منداڵ‭ ‬چۆن‭ ‬کاریگەری‭ ‬لەسەر‭ ‬ژیانی‭ ‬رۆژانەت‭ ‬دەبێت؟
  • چ‭ ‬ئەزمونێکی‭ ‬منداڵیت‭ ‬دەبێت؟
  • دەتەوێ‭ ‬چ‭ ‬ئەزمونێک‭ ‬وەربگریت‭ ‬و‭ ‬بیدەیت‭ ‬بە‭ ‬منداڵەکەت؟‭ ‬
  • دەتەوێ‭ ‬ببیتە‭ ‬چ‭ ‬جۆرە‭ ‬باوک‭ ‬و‭ ‬دایکێک؟‭ ‬
  • چی‭ ‬گرنگە؟
  • دەتەوێ‭ ‬چی‭ ‬تێپەرێنیت‭ ‬و‭ ‬چی‭ ‬تێنەپەرێنیت؟‭ ‬

بۆ‭ ‬ئەو‭ ‬کەسانەی‭ ‬لە‭ ‬پەیوەندیدان

  • چۆن‭ ‬خۆشەویستی‭ ‬نیشان‭ ‬دەدەت‭ ‬و‭ ‬وادەکەیت‭ ‬هابەشەکەت‭ ‬هەست‭ ‬بە‭ ‬گرنگی‭ ‬بکات؟
  • پێت‭ ‬وایە‭ ‬بە‭ ‬چ‭ ‬رێگەیەک‭ ‬پەیوەندی‭ ‬نێوان‭ ‬کەپلەکان‭ ‬دەگۆرێت‭ ‬کاتێک‭ ‬منداڵ‭ ‬دێتەئاراوە؟
  • ئێستا‭ ‬چۆن‭ ‬دەتوانن‭ ‬یارمەتی‭ ‬یەکتری‭ ‬بدەن‭ ‬و‭ ‬کاتێکیش‭ ‬کە‭ ‬منداڵەکە‭ ‬دێتەئاراوە؟
Kom ihåg_388548328.jpg

جەستە‭ ‬ئامادەیە

ئامادەسازی‭ ‬باشە‭ ‬تاوەکو‭ ‬هەستکردن‭ ‬بە‭ ‬ئارامی‭ ‬سەلامەتی‭ ‬زیاد‭ ‬بکەیت‭ ‬بەر‭ ‬لە‭ ‬منداڵ‭ ‬بوون‭. ‬بەڵام‭ ‬هیچ‭ ‬شتێک‭ ‬نییە‭ ‬بەناچاری‭ ‬بیکەیت‭. ‬جەستەت‭ ‬قەبوڵی‭ ‬دەکات‭ ‬جا‭ ‬ئەگەر‭ ‬کۆرسی‭ ‬خۆپاراستنت‭ ‬وەرگرتبێت‭ ‬یان‭ ‬باشترین‭ ‬جانتای‭ ‬لەدایک‭ ‬بوونت‭ ‬ئامادە‭ ‬کردبێت‭.‬

Senast uppdaterad: 2020-07-03 08:05