Denna webbplats använder teknik som troligen inte stöds i din webbläsare, därför kan vissa saker se konstiga ut eller inte fungera. Vi rekommenderar att du byter till en modern webbläsare istället.
Gå direkt till huvudinnehållet

Covid-19 information: Endast DU som har en bokad tid får komma in på mottagningen, inga anhöriga, partners eller medföljande barn. Läs mer här: Viktig information inför ditt besök hos oss

پێکەوە ژیان – ژیان لەگەڵ منداڵەکەتدا

leva_intro.jpg
säng.jpg

بوون‭ ‬بە‭ ‬دایک‭ ‬و‭ ‬باوک‭ ‬گونجانێکی‭ ‬گەورەیە‭. ‬تەواوی‭ ‬ناسنامەکەت‭ ‬دەگۆرێت‭ ‬و‭ ‬یەکسەر‭ ‬بەرپرسیاریەتیت‭ ‬بۆ‭ ‬کەسێکی‭ ‬بچوک‭ ‬و‭ ‬نوێ‭ ‬دەبێت‭ ‬کە‭ ‬بەتەواوەتی‭ ‬پشت‭ ‬بەتۆ‭ ‬دەبەستێت‭. ‬خەوی‭ ‬تەواوت‭ ‬نابێت‭ ‬و‭ ‬دەبینیت‭ ‬کە‭ ‬چەندین‭ ‬خواست‭ ‬هەیە‭ ‬لە‭ ‬جیهانی‭ ‬دەرەوە‭ ‬سەبارەت‭ ‬بەوەی‭ ‬کە‭ ‬منداڵەکەت‭ ‬چۆن‭ ‬بژی‭. ‬دایکان‭ ‬و‭ ‬باوکان‭ ‬کاردانەوەی‭ ‬جیاوازیان‭ ‬بۆ‭ ‬ئەمە‭ ‬دەبێت‭. ‬مەترسێ‭ ‬لە‭ ‬باسکردنی‭ ‬هەستەکانت‭ ‬بۆ‭ ‬کەسێکی‭ ‬نزیک‭ ‬لەخۆت‭. ‬

Amma_2.jpg

منداڵەکەت‭ ‬پێویستی‭ ‬بەوەیە‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬کەسێکەوە‭ ‬ببەسترێتەوە‭ ‬کە‭ ‬ئارامی‭ ‬و‭ ‬ئاسایشی‭ ‬پێشکەش‭ ‬بکات‭. ‬گرنگە‭ ‬بۆ‭ ‬منداڵەکەت‭ ‬کە‭ ‬هەست‭ ‬بەباشی‭ ‬بکات‭ ‬و‭ ‬وەکو‭ ‬کە‭ ‬گەشە‭ ‬بکات‭. ‬دۆخێک‭ ‬درووست‭ ‬دەکەیت‭ ‬کە‭ ‬باشبێت‭ ‬بۆ‭ ‬بەیەکەوە‭ ‬بەستن‭ ‬لەرێگەی‭ ‬قسەکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬منداڵەکەت،‭ ‬بەخشینی‭ ‬نزیکایەتی‭ ‬بە‭ ‬رێگەی‭ ‬جەستەیی‭ ‬و‭ ‬وابکەیت‭ ‬کە‭ ‬بۆنی‭ ‬سروشتیت‭ ‬بکا‭ ‬بزانێت‭. ‬لەبەر‭ ‬ئەم‭ ‬هۆکارە،‭ ‬هەوڵبدە‭ ‬خۆت‭ ‬لەبەرکاهێنانی‭ ‬بۆنی‭ ‬قورس‭ ‬بەدووربگرە‭.‬

Känslostormar.jpg

لەدووای‭ ‬منداڵ‭ ‬بوون،‭ ‬دەشێت‭ ‬نارێکی‭ ‬لە‭ ‬هۆرمۆنی‭ ‬جەستەی‭ ‬دایک‭ ‬درووست‭ ‬ببێت‭. ‬بۆ‭ ‬هاژینەکەش،‭ ‬دەکرێت‭ ‬هەست‭ ‬و‭ ‬سۆزە‭ ‬زۆر‭ ‬خێرا‭ ‬هەڵبچێت‭. ‬زۆرێک‭ ‬لەو‭ ‬کەسانەی‭ ‬کە‭ ‬تازە‭ ‬دەبنە‭ ‬دایک‭ ‬و‭ ‬باوک‭ ‬دووچاری‭ ‬هەستکردن‭ ‬بە‭ ‬غەمگینی‭ ‬دەبن‭ ‬بۆ‭ ‬ماوەی‭ ‬چەند‭ ‬رۆژێک‭ ‬دووای‭ ‬ئەوەی‭ ‬کە‭ ‬منداڵ‭ ‬لە‭ ‬دایک‭ ‬دەبێت،‭ ‬کە‭ ‬دەشێت‭ ‬خۆی‭ ‬لەخۆیدا‭ ‬فشاربێت،‭ ‬لەکاتێکدا‭ "‬دەبێت‭" ‬دلخۆش‭ ‬بیت‭. ‬بەمە‭ ‬دەوترێت‭ "‬غەمگینی‭ ‬کۆرپەلە‭" ‬–‭ ‬یاخود‭ ‬بە‭ ‬سویدی‭ ‬پێی‭ ‬دەوترێت‭ "‬سێ‭ ‬رۆژ‭ ‬گریان‭" ‬–‭ ‬و‭ ‬عادەتەن‭ ‬لەماوەی‭ ‬دوو‭ ‬هەفتەدا‭ ‬تێدەپەرێت‭. ‬ئەگەر‭ ‬ئەوە‭ ‬روونەدات‭ ‬کە‭ ‬ناسراوە‭ ‬بە‭ ‬PND‭ (‬فشاری‭ ‬دووای‭ ‬منداڵ‭ ‬بوون‭). ‬لەم‭ ‬بارەدا،‭ ‬گرنگە‭ ‬یارمەتی‭ ‬وەربگریت‭.‬

پەیوەندی‭ ‬بە‭ ‬نۆرینگەی‭ ‬دووای‭ ‬منداڵ‭ ‬بوون‭ ‬یان‭ ‬سەنتەری‭ ‬چاودێری‭ ‬منداڵ‭ ‬بکەی‭ ‬ئەگەر‭ ‬پێویستت‭ ‬بە‭ ‬یارمەتی‭ ‬یان‭ ‬ئامۆژگاری‭ ‬بوو‭.‬

Det är din tur.jpg

هەبوونی‭ ‬منداڵێکی‭ ‬بچوک‭ ‬لەراستیدا‭ ‬یەکێکە‭ ‬لە‭ ‬فشارە‭ ‬هەروە‭ ‬گەورەکان‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬پەیوەندیدا‭ ‬هەیە‭. ‬لەگەڵ‭ ‬نەمانی‭ ‬خەو،‭ ‬بێتاقەتی،‭ ‬خواست‭ ‬و‭ ‬فشار،‭ ‬قورسە‭ ‬لەسەرخۆت‭ ‬بیت‭. ‬لەسەرووی‭ ‬هەموویەوە،‭ ‬پێویستە‭ ‬تەرکیزی‭ ‬تەواوەتیت‭ ‬لەسەر‭ ‬منداڵەکە‭ ‬هەبێت،‭ ‬و‭ ‬زیاتر‭ ‬ئەمە‭ ‬خۆشەویستەکەت‭ "‬لە‭ ‬سەرمای‭ ‬دەرەوە‭" ‬جێدەهێلێت‭. ‬بەبیرهێنانەوەی‭ ‬ئەمە‭ ‬زیاتر‭ ‬یارمەتیت‭ ‬دەدات‭ ‬رووبەرووی‭ ‬بەربەستەکانی‭ ‬رۆژانە‭ ‬ببیتەوە‭. ‬هەروەها‭ ‬یارمەتیشتان‭ ‬دەدات‭ ‬تاوەکو‭ ‬لەگەڵ‭ ‬یەکتری‭ ‬قسە‭ ‬بکەن‭ ‬تاوەکو‭ ‬هەوڵ‭ ‬بدەن‭ ‬هەندێک‭ ‬کات‭ ‬پێکەوە‭ ‬بەسەربەرن،‭ ‬تەنانەت‭ ‬ئەگەر‭ ‬بۆ‭ ‬کاتێکی‭ ‬کەمیش‭ ‬بێت‭ ‬لە‭ ‬ئێستا‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬دووایدا‭.‬

Egentid och tillsammanstid_2.jpg

کاتێک‭ ‬دێتە‭ ‬سەر‭ ‬کات،‭ ‬جیاوازیەکی‭ ‬زۆر‭ ‬هەیە‭ ‬لەنێوان‭ ‬ژیان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬منداڵ‭ ‬و‭ ‬ژیان‭ ‬بەبێ‭ ‬منداڵ‭. ‬عادەتەن‭ ‬قورسە‭ ‬بۆ‭ ‬دایک‭ ‬و‭ ‬باوکەکان‭ ‬کاتیان‭ ‬هەبێت‭ ‬بۆ‭ ‬سەرجەم‭ ‬ئەو‭ ‬شتانەی‭ ‬کە‭ ‬پیویستە‭ ‬ئەنجامبدرێت‭. ‬ئەگەر‭ ‬لە‭ ‬ژیانی‭ ‬پەیوەندیدایت،‭ ‬ئەوا‭ ‬کاتی‭ ‬کامترت‭ ‬دەبێت‭ ‬بۆ‭ ‬خۆشەویستی‭ ‬هەرزەکارانە‭. ‬بەڵام‭ ‬دەتوانی‭ ‬خوو‭ ‬بدەیتە‭ ‬منداڵەکە‭ ‬تاوەکو‭ ‬هەندێک‭ ‬کاتی‭ ‬تایبەتت‭ ‬هەبێت،‭ ‬بەڵام‭ ‬پێویستە‭ ‬بریارێکی‭ ‬روون‭ ‬بدەیت‭ ‬تاوەکو‭ ‬پلانی‭ ‬کاتی‭ ‬پێکەوە‭ ‬بوون‭ ‬دابنێن‭. ‬گرنگترین‭ ‬شت‭ ‬ئەوەیە‭ ‬پەیوەندیتان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬یەکتری‭ ‬نەوەستێت‭. ‬سەرجەمی‭ ‬خێزانەکە‭ ‬سوودمەند‭ ‬دەبن‭ ‬لە‭ ‬پەیوەندی‭ ‬باشی‭ ‬پێکەوەبوونی‭ ‬دایک‭ ‬و‭ ‬باوک‭.‬

De fem magiska timmarna.jpg

وەکو‭ ‬کەپڵ،‭ ‬دەتوانن‭ ‬راهێنانی‭ "‬پێنج‭ ‬کاتژمێری‭ ‬سەحراوی‭" ‬تاقیبکەنەوە‭. ‬ئەمە‭ ‬بابەتە‭ ‬بریتییە‭ ‬لە‭ ‬تەرخانکردنی‭ ‬پێنج‭ ‬کاتژمێری‭ ‬هەفتانە‭ ‬بۆ‭ ‬درووستکردنی‭ ‬رۆتینی‭ ‬نوێ‭ ‬کە‭ ‬پەیوەندیتان‭ ‬بەهێز‭ ‬دەکات‭. ‬راهێنانەکان‭ ‬دابەش‭ ‬دەبن‭ ‬بەسەر‭ ‬پێنج‭ ‬راهێنانی‭ ‬سادە‭. ‬ئەمەیان‭ ‬یەکەمیانە‭...‬

کاتێک‭ ‬بەیانیان‭ ‬خواحافیزی‭ ‬دەکەیت

لانیکەم‭ ‬پرسیاری‭ ‬شتێک‭ ‬بکە‭ ‬کە‭ ‬خۆشەویستەکەت‭ ‬لەو‭ ‬رۆژەدا‭ ‬دەیکات‭. ‬دەکرێت‭ ‬هەر‭ ‬شتێک‭ ‬بێت‭ ‬هەر‭ ‬لە‭ ‬کۆبوونەوەی‭ ‬گرنگ‭ ‬تاوەکو‭ ‬سەردانیکردنی‭ ‬پزیشکی‭ ‬ددان،‭ ‬یان‭ ‬بردنە‭ ‬دەرەوە‭ ‬منداڵ‭.‬

ماوە‭: ‬2‭ ‬خولەک‭ ‬رۆژانە‭ ‬x 5‭ ‬رۆژی‭ ‬هەفتە‭ ‬کۆی‭ ‬گشتی‭: ‬10‭ ‬خولەک

دووبارە‭ ‬کە‭ ‬ئێوارە‭ ‬یەکتری‭ ‬دەبیننەوە

چەند‭ ‬ساتێک‭ ‬تەرخان‭ ‬بکە‭ ‬ئێواران‭ ‬تاوەکو‭ ‬دەرفەت‭ ‬بە‭ ‬هەردووکتان‭ ‬بدرێت‭ ‬تاوەکو‭ ‬گلەیی‭ ‬و‭ ‬گازەندەی‭ ‬خۆتان‭ ‬بکەن‭ ‬و‭/‬یان‭ ‬باسی‭ ‬ئەو‭ ‬شتە‭ ‬باشانە‭ ‬بکەن‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬رۆژدا‭ ‬روویانداوە‭. ‬لێرەدا‭ ‬دەتوانیت‭ ‬باسی‭ ‬سەرجەم‭ ‬ئەو‭ ‬کێشانە‭ ‬بکەن‭ ‬کە‭ ‬لەدەرەوەی‭ ‬پەیوەندیەکەتاندا‭ ‬روویداوە،‭ ‬بەڵام‭ ‬بۆنەکانی‭ ‬رۆژیش‭ ‬–‭ ‬بەگشتی‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬وردەکاریەوە‭. ‬ئەوەیتر‭ ‬گوێبگرە‭ ‬و‭ ‬پاڵپشتی‭ ‬بکە‭.‬

ماوە‭: ‬20‭ ‬خولەک‭ ‬لەرۆژێکدا‭ ‬x 5‭ ‬رۆژی‭ ‬هەفتە‭ ‬کۆی‭ ‬گشتی‭: ‬1‭ ‬کاتژمێر‭ ‬و‭ ‬40‭ ‬خولەک

سوپاسگوزاری‭ ‬یەکتری‭ ‬بکەن

سود‭ ‬لە‭ ‬هەموو‭ ‬ساتەکانی‭ ‬رۆژانە‭ ‬وەربگرن‭ ‬کاتێک‭ ‬دەتوانیت‭ ‬نیشانی‭ ‬خۆشەویتەکەتی‭ ‬بدەیت‭ ‬کە‭ ‬چەندە‭ ‬سوپاسگوزاری‭ ‬بۆی‭. ‬

ماوە‭: ‬لەرۆژێکدا‭ ‬5‭ ‬جار‭ ‬x 7‭ ‬رۆژ‭ ‬کۆی‭ ‬گشتی‭: ‬35‭ ‬خولەک

نزیکایەتی‭ ‬و‭ ‬نەرمی

دەست‭ ‬لەیەکتری‭ ‬بدەن،‭ ‬باوەش‭ ‬و‭ ‬ماچ‭ ‬بکەن‭ ‬و‭ ‬گرنگی‭ ‬بەیەکتری‭ ‬بدەن‭. ‬هەوڵ‭ ‬بدەن‭ ‬ئەو‭ ‬شتە‭ ‬بچوکانە‭ ‬بەلاوە‭ ‬بنێن‭ ‬کە‭ ‬بێزارتان‭ ‬دەکات‭ ‬لە‭ ‬رۆژدا‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬نەرمی‭ ‬شەوشاد‭ ‬بکەن‭.‬

ماوە‭: ‬لەرۆژێکدا‭ ‬5‭ ‬جار‭ ‬x 7‭ ‬رۆژ‭ ‬کۆی‭ ‬گشتی‭: ‬35‭ ‬خولەک

یەک‭-‬بە‭-‬یەک‭ ‬کات

دلنیابە‭ ‬کاتی‭ ‬خۆت‭ ‬هەبێت‭ ‬کاتێک‭ ‬دەرفەتی‭ ‬تەواوکردنی‭ "‬کاری‭ ‬تەواو‭ ‬نەکراوت‭" ‬هەیە‭ ‬و‭ ‬حەز‭ ‬بۆ‭ ‬یەکتری‭ ‬نیشان‭ ‬بدەن‭. ‬بیر‭ ‬لەو‭ ‬پرسیارانە‭ ‬بکەوە‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬خۆشەویستەکەتی‭ ‬دەکەیت،‭ ‬بۆ‭ ‬نمونە‭: ‬ئەمە‭ ‬چۆن‭ ‬روویدا‭ ‬لەگەڵ‭ ...‬؟‭ ‬هەستت‭ ‬چۆنە‭ ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ...‬؟‭ ‬پێت‭ ‬وایە‭ ‬چیبکەین‭ ‬دووای‭ ...‬؟

ماوە‭: ‬2‭ ‬کاتژمێر‭ ‬هەفتەی‭ ‬یەکجار‭ ‬کۆی‭ ‬گشتی‭: ‬2‭ ‬کاتژمێر‭ ‬کۆی‭ ‬گشتی‭: ‬5‭ ‬کاتژمێر

sova isär.jpg

دووای‭ ‬منداڵبوون،‭ ‬لەوانەیە‭ ‬کاتی‭ ‬بوێت‭ ‬تاوەکو‭ ‬لەیەکتری‭ ‬نزیکبیتەوە‭ ‬و‭ ‬ئەو‭ ‬سێکسە‭ ‬بکەیت‭ ‬کە‭ ‬پێشتر‭ ‬چێژت‭ ‬لێوەرگرتووە‭. ‬زۆرێک‭ ‬لە‭ ‬کەپلەکان‭ ‬پێیان‭ ‬وایە‭ ‬کە‭ ‬تەنها‭ ‬کەسن‭ ‬کە‭ ‬ئەو‭ ‬ئەزموونەیان‭ ‬دەبێت‭. ‬بەڵام‭ ‬ئەمە‭ ‬شتێکی‭ ‬ئاساییە‭ ‬کە‭ ‬حەز‭ ‬بێت‭ ‬و‭ ‬بروات‭ ‬بەشێوەی‭ ‬شەپۆل‭ ‬بەپێی‭ ‬کاتی‭ ‬جیاواز‭. ‬لەهەمان‭ ‬کاتدا،‭ ‬باشترە‭ ‬پەیوەندی‭ ‬خۆشەویستی‭ ‬لەدەست‭ ‬نەدەیت‭ ‬کە‭ ‬تێیدا‭ ‬سێکس‭ ‬و‭ ‬نزیکبوونەوە‭ ‬کە‭ ‬بەشێکی‭ ‬گرنگن‭ ‬تێیدا‭. ‬گرنگترین‭ ‬شت‭ ‬ئەوەیە‭ ‬جەربەزەیی‭ ‬قسەکردنت‭ ‬هەبێت‭ ‬لەگەڵ‭ ‬یەکتریدا‭ ‬دەربارەی‭ ‬پێشبینی‭ ‬و‭ ‬پێویستیەکان‭. ‬هەوڵبدە‭ ‬بەبێ‭ ‬ئازاردانی‭ ‬هیچ‭ ‬کەسێک،‭ ‬رەتکردنەوەی‭ ‬هەستی‭ ‬یەکتری‭ ‬یان‭ ‬لەژێر‭ ‬پەستان،‭ ‬ئەنجامی‭ ‬بدە‭.‬

Sen.jpg
  • گرنگی‭ ‬بە‭ ‬تۆنی‭ ‬قسەکردن‭ ‬بدە‭. ‬زۆربەی‭ ‬گفتوگۆکان‭ ‬بەهەمان‭ ‬ئەو‭ ‬تۆنە‭ ‬کۆتایی‭ ‬پێدێت‭ ‬کە‭ ‬دەستیپێدەکرێت‭. ‬
  • لێکدانەوە‭ ‬بۆ‭ ‬بیرکردنەوە‭ ‬و‭ ‬یان‭ ‬هەستی‭ ‬ئەوانی‭ ‬تر‭ ‬مەکە‭. ‬لەجیاتی‭ ‬ئەوە‭ ‬پرسیار‭ ‬بکە‭!‬
  • باسی‭ ‬هەست‭ ‬و‭ ‬بیرکردنەوەت‭ ‬بکە‭: ‬پێم‭ ‬وایە،‭ ‬بروام‭ ‬وایە،‭ ‬هەست‭ ‬دەکەم،‭ ‬دەمەوێ‭. ‬
  • خۆت‭ ‬لە‭ ‬تاوانبارکردن‭ ‬و‭ ‬گشتگیرکردن‭ ‬بەدووربگرە‭: ‬هەمیشە‭ ‬تۆ‭...‬،‭ ‬هەرگیز‭ ‬ناتەوێ‭ ...‬،‭ ‬هەمیشە‭ ‬وا‭ ‬دەکەیت‭... ‬
  • دلنیابەوە‭ ‬تێدەگەیت‭ ‬لەهەموو‭ ‬مەبەستەکانی‭ ‬کەسی‭ ‬بەرامبەر‭. ‬پرسیاری‭ ‬کۆنترۆل‭ ‬بکە،‭ ‬وەکو‭: ‬ئایا‭ ‬ئەمەیە‭ ‬مەبەستت؟
  • جیاوازیەکان‭ ‬قەبوڵ‭ ‬بکە‭ ‬و‭ ‬لەگەڵ‭ ‬یەکتری‭ ‬میهرەبان‭ ‬بن‭.‬
Åh vad roligt.jpg

سەردانیکردنی‭ ‬هاورێ‭ ‬و‭ ‬خێزان‭ ‬دەکرێت‭ ‬خۆش‭ ‬بێت‭ ‬و‭ ‬ئاڵانگاریش‭ ‬بێت‭. ‬لەبیرتبێت‭ ‬پێویست‭ ‬ناکات‭ ‬بلێیت‭ ‬بەڵێ‭ ‬بۆ‭ ‬سەردانیکردن‭ ‬ئەگەر‭ ‬ئامادە‭ ‬نەبووی‭. ‬با‭ ‬بە‭ ‬مێشکی‭ ‬خۆت‭ ‬رووبدات‭ ‬و‭ ‬جەخت‭ ‬لەسەر‭ ‬خۆشگوزەرانی‭ ‬خۆت‭ ‬بکەوە‭ ‬وەکو‭ ‬خێزان‭. ‬هەمووان‭ ‬دەبێت‭ ‬لەمە‭ ‬تێبگەن‭ ‬و‭ ‬رێزی‭ ‬لێبگرن‭.‬

Sova tillsammans_1710290017.jpg

خەوتن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬منداڵدا‭ ‬بابەتی‭ ‬گەنگەشە‭ ‬بووە‭. ‬بەپێی‭ ‬دەستەی‭ ‬نیشتیمانی‭ ‬تەندرووستی‭ ‬و‭ ‬خۆشگوزەرانی،‭ ‬سەلامەترینە‭ ‬بۆ‭ ‬منداڵی‭ ‬خوار‭ ‬تەمەن‭ ‬سێ‭ ‬مانگ‭ ‬لەسەر‭ ‬پشتی‭ ‬خۆی‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬جێگای‭ ‬خۆی‭ ‬بخەوێت‭. ‬ئەمەش‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەیە‭ ‬رووداوی‭ ‬مردنی‭ ‬لەناکاوی‭ ‬منداڵ‭ ‬کەم‭ ‬بکاتەوە‭. ‬هەموو‭ ‬مندالێک‭ ‬دلخۆش‭ ‬نییە‭ ‬بەتەنیا‭ ‬بخەوێت‭. ‬ئەگەر‭ ‬منداڵەکە‭ ‬بەنیازبوو‭ ‬لەسەر‭ ‬جێگاکەت‭ ‬بخەوێت،‭ ‬بیرۆکەیەکی‭ ‬باشە‭ ‬لە‭ ‬لای‭ ‬سەری‭ ‬خوارەوەی‭ ‬جێگاکە‭ ‬دایبنێی،‭ ‬لە‭ ‬هێلانەی‭ ‬کۆرپەلە‭. ‬ئەمە‭ ‬مەترسی‭ ‬ئەوە‭ ‬کەمدەکاتەوە‭ ‬کە‭ ‬خۆت‭ ‬بەسەر‭ ‬دەموچاوی‭ ‬منداڵەکەدا‭ ‬بکێشیت‭. ‬هەروەها‭ ‬گرنگە‭ ‬کە‭ ‬مندالەکە‭ ‬زۆر‭ ‬گەرمای‭ ‬نەبێت‭. ‬بیجامە‭ ‬و‭ ‬بەتانیەکی‭ ‬تەنک‭ ‬بەسە‭.‬

När barnet känns otröstligt_301455563.jpg

گریانی‭ ‬منداڵ‭ ‬بە‭ ‬کوڵ‭ ‬سۆزێکی‭ ‬بەهێزی‭ ‬هەیە‭. ‬دەشێت‭ ‬بێهیوات‭ ‬بکات،‭ ‬هەروەها‭ ‬دەکرێت‭ ‬هێمنترین‭ ‬باوک‭ ‬و‭ ‬دایک‭ ‬شێت‭ ‬بکات‭. ‬کاتێک‭ ‬هەست‭ ‬دەکەیت‭ ‬هیچ‭ ‬شتێک‭ ‬سودی‭ ‬نییە‭ ‬و‭ ‬ناتوانی‭ ‬چیتر‭ ‬بەرگە‭ ‬بگریت،‭ ‬منداڵەکە‭ ‬دابنێ‭ ‬و‭ ‬پشوویەک‭ ‬بدە‭. ‬ئەگەر‭ ‬هاوبەشەکەت‭ ‬نزیکتە،‭ ‬دەتوانی‭ ‬داوایان‭ ‬لێبکەیت‭ ‬ئاگایان‭ ‬لێبێت‭. ‬هەرچیەک‭ ‬روویدا،‭ ‬هەرگیز‭ ‬منداڵەکەت‭ ‬موجولێنە‭! ‬ئەگەر‭ ‬پیویستت‭ ‬بە‭ ‬ئامۆژگاری‭ ‬یان‭ ‬یارمەتی‭ ‬بوو،‭ ‬هەمیشە‭ ‬دەتوانی‭ ‬پەیوەندی‭ ‬بە‭ ‬سەنتەری‭ ‬چاودێری‭ ‬منداڵ‭ ‬بکەیت‭.‬

Bära bebis_233060395.jpg

دەکرێت‭ ‬زۆر‭ ‬بێزارکەربێت‭ ‬کاتێک‭ ‬منداڵەکەت‭ ‬دەیەوێت‭ ‬بە‭ ‬بەردەوامی‭ ‬هەڵیبگریت‭. ‬بەڵام‭ ‬زۆر‭ ‬بەربڵاو‭ ‬و‭ ‬هەستێکی‭ ‬رزگاربوونی‭ ‬تەندرووستە‭ ‬بەلای‭ ‬منداڵەوە‭. ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬باشترین‭ ‬ئەو‭ ‬شتانەی‭ ‬کە‭ ‬دەتوانیت‭ ‬بیکەیت‭ ‬ئەوەیە‭ ‬منداڵەکەت‭ ‬لە‭ ‬ئامێزت‭ ‬بگریت‭ ‬و‭ ‬تاوەکو‭ ‬پێتدەکرێت‭ ‬نزیکت‭ ‬بێت‭. ‬زۆر‭ ‬کەس‭ ‬وایدەبینن‭ ‬کە‭ ‬شاڵ‭ ‬یان‭ ‬لغاو‭ ‬یارمەتییەکی‭ ‬بەنرخە‭.‬

Bebisprylar_1594926583.jpg

بەرهەمەکانی‭ ‬منداڵان‭ ‬پیشەسازیەکی‭ ‬مەزنە‭. ‬قورس‭ ‬نییە‭ ‬هەست‭ ‬بە‭ ‬نیشاندانی‭ ‬تاوانی‭ ‬دایک‭ ‬و‭ ‬باوک‭ ‬بکەیت،‭ ‬بەهۆی‭ ‬فێلی‭ ‬کرینەوە‭: ‬دەتەوێت‭ ‬منداڵەکەت‭ ‬چێژ‭ ‬وەربگرێت،‭ ‬درووستە؟‭ ‬بە‭ ‬دلنیاییەوە،‭ ‬هەندێک‭ ‬شت‭ ‬لەوانەیە‭ ‬قورسایی‭ ‬هێندەی‭ ‬ئاڵتون‭ ‬بێت،‭ ‬بەڵام‭ ‬زۆربەیان‭ ‬پێویست‭ ‬نین‭. ‬منداڵەکەت‭ ‬پێویستی‭ ‬بە‭ ‬نزیکایەتی،‭ ‬ئارامی،‭ ‬خۆشەویستی،‭ ‬خواردن‭ ‬و‭ ‬خەوە‭. ‬کۆتایی‭ ‬چیرۆکەکە‭.‬

Kom ihåg_1324320275.jpg

هەندەێک‭ ‬هەستی‭ ‬گشتی‭ ‬زۆر‭ ‬دوور‭ ‬دەروات‭. ‬زۆر‭ ‬شت‭ ‬هەیە‭ ‬لەسەر‭ ‬منداڵ‭ ‬و‭ ‬کۆرپەلەکان‭ ‬بیخوێنیتەوە‭. ‬زۆر‭ ‬کەس‭ ‬بۆچوونی‭ ‬بەهێزیان‭ ‬هەیە‭ ‬دەربارەی‭ ‬شێوازی‭ ‬مامەڵەکردن‭ ‬لەگەڵ‭ ‬منداڵی‭ ‬تازە‭ ‬لەدایک‭ ‬بوو‭. ‬تۆ‭ ‬لە‭ ‬هەموو‭ ‬کەس‭ ‬باشتر‭ ‬دەزانی‭ ‬منداڵەکەت‭ ‬پێویستی‭ ‬بە‭ ‬چییە‭. ‬

Senast uppdaterad: 2020-07-03 08:06