پێکەوە ژیان – ژیان لەگەڵ منداڵەکەتدا
بوون بە دایک و باوک
بوون بە دایک و باوک گونجانێکی گەورەیە. تەواوی ناسنامەکەت دەگۆرێت و یەکسەر بەرپرسیاریەتیت بۆ کەسێکی بچوک و نوێ دەبێت کە بەتەواوەتی پشت بەتۆ دەبەستێت. خەوی تەواوت نابێت و دەبینیت کە چەندین خواست هەیە لە جیهانی دەرەوە سەبارەت بەوەی کە منداڵەکەت چۆن بژی. دایکان و باوکان کاردانەوەی جیاوازیان بۆ ئەمە دەبێت. مەترسێ لە باسکردنی هەستەکانت بۆ کەسێکی نزیک لەخۆت.
بەیەکەوە بەستن
منداڵەکەت پێویستی بەوەیە کە بە کەسێکەوە ببەسترێتەوە کە ئارامی و ئاسایشی پێشکەش بکات. گرنگە بۆ منداڵەکەت کە هەست بەباشی بکات و وەکو کە گەشە بکات. دۆخێک درووست دەکەیت کە باشبێت بۆ بەیەکەوە بەستن لەرێگەی قسەکردن لەگەڵ منداڵەکەت، بەخشینی نزیکایەتی بە رێگەی جەستەیی و وابکەیت کە بۆنی سروشتیت بکا بزانێت. لەبەر ئەم هۆکارە، هەوڵبدە خۆت لەبەرکاهێنانی بۆنی قورس بەدووربگرە.
هەڵچوونی سۆزداری
لەدووای منداڵ بوون، دەشێت نارێکی لە هۆرمۆنی جەستەی دایک درووست ببێت. بۆ هاژینەکەش، دەکرێت هەست و سۆزە زۆر خێرا هەڵبچێت. زۆرێک لەو کەسانەی کە تازە دەبنە دایک و باوک دووچاری هەستکردن بە غەمگینی دەبن بۆ ماوەی چەند رۆژێک دووای ئەوەی کە منداڵ لە دایک دەبێت، کە دەشێت خۆی لەخۆیدا فشاربێت، لەکاتێکدا "دەبێت" دلخۆش بیت. بەمە دەوترێت "غەمگینی کۆرپەلە" – یاخود بە سویدی پێی دەوترێت "سێ رۆژ گریان" – و عادەتەن لەماوەی دوو هەفتەدا تێدەپەرێت. ئەگەر ئەوە روونەدات کە ناسراوە بە PND (فشاری دووای منداڵ بوون). لەم بارەدا، گرنگە یارمەتی وەربگریت.
پەیوەندی بە نۆرینگەی دووای منداڵ بوون یان سەنتەری چاودێری منداڵ بکەی ئەگەر پێویستت بە یارمەتی یان ئامۆژگاری بوو.
پەیوەندی
هەبوونی منداڵێکی بچوک لەراستیدا یەکێکە لە فشارە هەروە گەورەکان کە لە پەیوەندیدا هەیە. لەگەڵ نەمانی خەو، بێتاقەتی، خواست و فشار، قورسە لەسەرخۆت بیت. لەسەرووی هەموویەوە، پێویستە تەرکیزی تەواوەتیت لەسەر منداڵەکە هەبێت، و زیاتر ئەمە خۆشەویستەکەت "لە سەرمای دەرەوە" جێدەهێلێت. بەبیرهێنانەوەی ئەمە زیاتر یارمەتیت دەدات رووبەرووی بەربەستەکانی رۆژانە ببیتەوە. هەروەها یارمەتیشتان دەدات تاوەکو لەگەڵ یەکتری قسە بکەن تاوەکو هەوڵ بدەن هەندێک کات پێکەوە بەسەربەرن، تەنانەت ئەگەر بۆ کاتێکی کەمیش بێت لە ئێستا و لە دووایدا.
کاتی تەنیایی و کاتی پێکەوە بوون
کاتێک دێتە سەر کات، جیاوازیەکی زۆر هەیە لەنێوان ژیان لەگەڵ منداڵ و ژیان بەبێ منداڵ. عادەتەن قورسە بۆ دایک و باوکەکان کاتیان هەبێت بۆ سەرجەم ئەو شتانەی کە پیویستە ئەنجامبدرێت. ئەگەر لە ژیانی پەیوەندیدایت، ئەوا کاتی کامترت دەبێت بۆ خۆشەویستی هەرزەکارانە. بەڵام دەتوانی خوو بدەیتە منداڵەکە تاوەکو هەندێک کاتی تایبەتت هەبێت، بەڵام پێویستە بریارێکی روون بدەیت تاوەکو پلانی کاتی پێکەوە بوون دابنێن. گرنگترین شت ئەوەیە پەیوەندیتان لەگەڵ یەکتری نەوەستێت. سەرجەمی خێزانەکە سوودمەند دەبن لە پەیوەندی باشی پێکەوەبوونی دایک و باوک.
پێنج کاتژمێری سەحراوی
وەکو کەپڵ، دەتوانن راهێنانی "پێنج کاتژمێری سەحراوی" تاقیبکەنەوە. ئەمە بابەتە بریتییە لە تەرخانکردنی پێنج کاتژمێری هەفتانە بۆ درووستکردنی رۆتینی نوێ کە پەیوەندیتان بەهێز دەکات. راهێنانەکان دابەش دەبن بەسەر پێنج راهێنانی سادە. ئەمەیان یەکەمیانە...
کاتێک بەیانیان خواحافیزی دەکەیت
لانیکەم پرسیاری شتێک بکە کە خۆشەویستەکەت لەو رۆژەدا دەیکات. دەکرێت هەر شتێک بێت هەر لە کۆبوونەوەی گرنگ تاوەکو سەردانیکردنی پزیشکی ددان، یان بردنە دەرەوە منداڵ.
ماوە: 2 خولەک رۆژانە x 5 رۆژی هەفتە کۆی گشتی: 10 خولەک
دووبارە کە ئێوارە یەکتری دەبیننەوە
چەند ساتێک تەرخان بکە ئێواران تاوەکو دەرفەت بە هەردووکتان بدرێت تاوەکو گلەیی و گازەندەی خۆتان بکەن و/یان باسی ئەو شتە باشانە بکەن لە ماوەی رۆژدا روویانداوە. لێرەدا دەتوانیت باسی سەرجەم ئەو کێشانە بکەن کە لەدەرەوەی پەیوەندیەکەتاندا روویداوە، بەڵام بۆنەکانی رۆژیش – بەگشتی و بە وردەکاریەوە. ئەوەیتر گوێبگرە و پاڵپشتی بکە.
ماوە: 20 خولەک لەرۆژێکدا x 5 رۆژی هەفتە کۆی گشتی: 1 کاتژمێر و 40 خولەک
سوپاسگوزاری یەکتری بکەن
سود لە هەموو ساتەکانی رۆژانە وەربگرن کاتێک دەتوانیت نیشانی خۆشەویتەکەتی بدەیت کە چەندە سوپاسگوزاری بۆی.
ماوە: لەرۆژێکدا 5 جار x 7 رۆژ کۆی گشتی: 35 خولەک
نزیکایەتی و نەرمی
دەست لەیەکتری بدەن، باوەش و ماچ بکەن و گرنگی بەیەکتری بدەن. هەوڵ بدەن ئەو شتە بچوکانە بەلاوە بنێن کە بێزارتان دەکات لە رۆژدا و بە نەرمی شەوشاد بکەن.
ماوە: لەرۆژێکدا 5 جار x 7 رۆژ کۆی گشتی: 35 خولەک
یەک-بە-یەک کات
دلنیابە کاتی خۆت هەبێت کاتێک دەرفەتی تەواوکردنی "کاری تەواو نەکراوت" هەیە و حەز بۆ یەکتری نیشان بدەن. بیر لەو پرسیارانە بکەوە کە لە خۆشەویستەکەتی دەکەیت، بۆ نمونە: ئەمە چۆن روویدا لەگەڵ ...؟ هەستت چۆنە سەبارەت بە ...؟ پێت وایە چیبکەین دووای ...؟
ماوە: 2 کاتژمێر هەفتەی یەکجار کۆی گشتی: 2 کاتژمێر کۆی گشتی: 5 کاتژمێر
نزیک بوونەوە و سێکس
دووای منداڵبوون، لەوانەیە کاتی بوێت تاوەکو لەیەکتری نزیکبیتەوە و ئەو سێکسە بکەیت کە پێشتر چێژت لێوەرگرتووە. زۆرێک لە کەپلەکان پێیان وایە کە تەنها کەسن کە ئەو ئەزموونەیان دەبێت. بەڵام ئەمە شتێکی ئاساییە کە حەز بێت و بروات بەشێوەی شەپۆل بەپێی کاتی جیاواز. لەهەمان کاتدا، باشترە پەیوەندی خۆشەویستی لەدەست نەدەیت کە تێیدا سێکس و نزیکبوونەوە کە بەشێکی گرنگن تێیدا. گرنگترین شت ئەوەیە جەربەزەیی قسەکردنت هەبێت لەگەڵ یەکتریدا دەربارەی پێشبینی و پێویستیەکان. هەوڵبدە بەبێ ئازاردانی هیچ کەسێک، رەتکردنەوەی هەستی یەکتری یان لەژێر پەستان، ئەنجامی بدە.
رێنمایی گفتوگۆکردن بۆ کەپلەکان
- گرنگی بە تۆنی قسەکردن بدە. زۆربەی گفتوگۆکان بەهەمان ئەو تۆنە کۆتایی پێدێت کە دەستیپێدەکرێت.
- لێکدانەوە بۆ بیرکردنەوە و یان هەستی ئەوانی تر مەکە. لەجیاتی ئەوە پرسیار بکە!
- باسی هەست و بیرکردنەوەت بکە: پێم وایە، بروام وایە، هەست دەکەم، دەمەوێ.
- خۆت لە تاوانبارکردن و گشتگیرکردن بەدووربگرە: هەمیشە تۆ...، هەرگیز ناتەوێ ...، هەمیشە وا دەکەیت...
- دلنیابەوە تێدەگەیت لەهەموو مەبەستەکانی کەسی بەرامبەر. پرسیاری کۆنترۆل بکە، وەکو: ئایا ئەمەیە مەبەستت؟
- جیاوازیەکان قەبوڵ بکە و لەگەڵ یەکتری میهرەبان بن.
"ئۆه، نایابە! کەی دەتوانم دابەزم؟"
سەردانیکردنی هاورێ و خێزان دەکرێت خۆش بێت و ئاڵانگاریش بێت. لەبیرتبێت پێویست ناکات بلێیت بەڵێ بۆ سەردانیکردن ئەگەر ئامادە نەبووی. با بە مێشکی خۆت رووبدات و جەخت لەسەر خۆشگوزەرانی خۆت بکەوە وەکو خێزان. هەمووان دەبێت لەمە تێبگەن و رێزی لێبگرن.
پێکەوە خەوتن
خەوتن لەگەڵ منداڵدا بابەتی گەنگەشە بووە. بەپێی دەستەی نیشتیمانی تەندرووستی و خۆشگوزەرانی، سەلامەترینە بۆ منداڵی خوار تەمەن سێ مانگ لەسەر پشتی خۆی و لە جێگای خۆی بخەوێت. ئەمەش بۆ ئەوەیە رووداوی مردنی لەناکاوی منداڵ کەم بکاتەوە. هەموو مندالێک دلخۆش نییە بەتەنیا بخەوێت. ئەگەر منداڵەکە بەنیازبوو لەسەر جێگاکەت بخەوێت، بیرۆکەیەکی باشە لە لای سەری خوارەوەی جێگاکە دایبنێی، لە هێلانەی کۆرپەلە. ئەمە مەترسی ئەوە کەمدەکاتەوە کە خۆت بەسەر دەموچاوی منداڵەکەدا بکێشیت. هەروەها گرنگە کە مندالەکە زۆر گەرمای نەبێت. بیجامە و بەتانیەکی تەنک بەسە.
کاتێک منداڵ ناگیرسێتەوە
گریانی منداڵ بە کوڵ سۆزێکی بەهێزی هەیە. دەشێت بێهیوات بکات، هەروەها دەکرێت هێمنترین باوک و دایک شێت بکات. کاتێک هەست دەکەیت هیچ شتێک سودی نییە و ناتوانی چیتر بەرگە بگریت، منداڵەکە دابنێ و پشوویەک بدە. ئەگەر هاوبەشەکەت نزیکتە، دەتوانی داوایان لێبکەیت ئاگایان لێبێت. هەرچیەک روویدا، هەرگیز منداڵەکەت موجولێنە! ئەگەر پیویستت بە ئامۆژگاری یان یارمەتی بوو، هەمیشە دەتوانی پەیوەندی بە سەنتەری چاودێری منداڵ بکەیت.
هەڵگرتنی منداڵەکەت
دەکرێت زۆر بێزارکەربێت کاتێک منداڵەکەت دەیەوێت بە بەردەوامی هەڵیبگریت. بەڵام زۆر بەربڵاو و هەستێکی رزگاربوونی تەندرووستە بەلای منداڵەوە. یەکێک لە باشترین ئەو شتانەی کە دەتوانیت بیکەیت ئەوەیە منداڵەکەت لە ئامێزت بگریت و تاوەکو پێتدەکرێت نزیکت بێت. زۆر کەس وایدەبینن کە شاڵ یان لغاو یارمەتییەکی بەنرخە.
یاری منداڵان
بەرهەمەکانی منداڵان پیشەسازیەکی مەزنە. قورس نییە هەست بە نیشاندانی تاوانی دایک و باوک بکەیت، بەهۆی فێلی کرینەوە: دەتەوێت منداڵەکەت چێژ وەربگرێت، درووستە؟ بە دلنیاییەوە، هەندێک شت لەوانەیە قورسایی هێندەی ئاڵتون بێت، بەڵام زۆربەیان پێویست نین. منداڵەکەت پێویستی بە نزیکایەتی، ئارامی، خۆشەویستی، خواردن و خەوە. کۆتایی چیرۆکەکە.
لەبیرت بێت!
هەندەێک هەستی گشتی زۆر دوور دەروات. زۆر شت هەیە لەسەر منداڵ و کۆرپەلەکان بیخوێنیتەوە. زۆر کەس بۆچوونی بەهێزیان هەیە دەربارەی شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵی تازە لەدایک بوو. تۆ لە هەموو کەس باشتر دەزانی منداڵەکەت پێویستی بە چییە.