تێرکردن – خۆراک و نزیکی

شیردان

هەموو‭ ‬دایکێک‭ ‬بۆخۆی‭ ‬بریار‭ ‬دەدات‭ ‬کە‭ ‬چۆن‭ ‬منداڵەکەی‭ ‬شیربدات‭. ‬بەڵام‭ ‬شیردان‭ ‬یەکەم‭ ‬پێشنیارمانە‭. ‬لە‭ ‬سوید،‭ ‬بەپێی‭ ‬رێنماییەکانی‭ ‬رێکخراوی‭ ‬تەندرووستی‭ ‬جیهانی‭ (‬WHO‭) ‬دەرۆین،‭ ‬کە‭ ‬پێدانی‭ ‬شیری‭ ‬دایک‭ ‬بە‭ ‬منداڵ‭ ‬بۆ‭ ‬ماوەی‭ ‬شەش‭ ‬مانگی‭ ‬تەواو‭ ‬دەگرێتەوە‭ ‬و‭ ‬دوواتر‭ ‬بۆ‭ ‬ماوەی‭ ‬دوو‭ ‬ساڵ‭ ‬بەشێوەی‭ ‬نیوە‭ ‬شیردان‭ ‬بە‭ ‬منداڵ‭. ‬شیری‭ ‬مەمک‭ ‬تێکەڵەیەکی‭ ‬نایاب‭ ‬لەخۆدەگرێت‭ ‬لە‭ ‬سەرجەم‭ ‬ئەو‭ ‬شتانەی‭ ‬کە‭ ‬منداڵ‭ ‬پیویستیەتی‭. ‬هەروەها،‭ ‬منداڵ‭ ‬نزیکایەتی‭ ‬و‭ ‬ئارامی‭ ‬لەم‭ ‬رێگەیەوە‭ ‬وەردەگرێت‭.‬


سودەکانی شیری دایک

  • خۆراکی
  • بە‭ ‬ئاسانی‭ ‬هەزم‭ ‬دەکرێت
  • دەست‭ ‬دروو‭ ‬بۆ‭ ‬مندالێکی‭ ‬تایبەت
  • پلەی‭ ‬گەرمی‭ ‬گونجاو
  • برێکی‭ ‬گونجاو
  • سود‭ ‬بە‭ ‬سیستەمی‭ ‬بەرگری‭ ‬منداڵ‭ ‬دەگەیەنێت
  • هۆرمۆنی‭ ‬گەشەکردنی‭ ‬تێدایە
  • لە‭ ‬نەخۆشی‭ ‬دەتپارێزێت‭ (‬دژە‭ ‬تەن‭)‬
  • هەمیشە‭ ‬خۆراک‭ ‬بەردەستە

تەکنیکی راست بۆ پێدانی شیر

لەسەرەتادا‭ ‬تەکنیکی‭ ‬راست‭ ‬بۆ‭ ‬پێدانی‭ ‬شیر‭ ‬دەکرێت‭ ‬کەمێک‭ ‬قورس‭ ‬بێت‭. ‬نیشانەی‭ ‬باش‭ ‬ئەوەیە‭ ‬کە‭ ‬ئازاری‭ ‬نییە‭. ‬ئەمەش‭ ‬هەندێک‭ ‬رێنمایی‭ ‬ترە‭. ‬

  • منداڵەکەت‭ ‬لە‭ ‬نزیک‭ ‬خۆت‭ ‬دابنێ
  • گۆی‭ ‬مەمکت‭ ‬بە‭ ‬وریایەوە‭ ‬بخە‭ ‬سەر‭ ‬لێوی‭ ‬سەرەوەی‭ ‬منداڵەکە
  • کردنەوەوی‭ ‬لێوەکان‭ ‬بەئاراستەی‭ ‬مەمک‭ ‬نیشانەیەکی‭ ‬باشە‭. 
  • دلنیابەوە‭ ‬لەوەی‭ ‬منداڵەکە‭ ‬لەرێگەی‭ ‬جوڵانی‭ ‬شاویلگەی‭ ‬جیاوازەوە‭ ‬بیمژێت
  • دەبێت‭ ‬منداڵەکە‭ ‬تەواوی‭ ‬گۆی‭ ‬مەمکی‭ ‬بخاتە‭ ‬دەمیەوە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬خەرمانەیەکی‭ ‬باش‭ (‬ئەو‭ ‬جێگایەی‭ ‬دەوروبەری‭ ‬مەمک‭ ‬کە‭ ‬رەنگی‭ ‬جیاوازە‭) . ‬
  • دووبارە‭ ‬دەستپێبکەوە‭ ‬ئەگەر‭ ‬منداڵەکەت‭ ‬نەیتوانی‭ ‬بە‭ ‬جوانی‭ ‬بیکات‭. ‬یەکێک‭ ‬لە‭ ‬پەنجە‭ ‬بچوکەکانت‭ ‬بخە‭ ‬دەمی‭ ‬منداڵەکە‭ ‬تاوەکو‭ ‬بۆشاییەکە‭ ‬نەهێلیت‭. ‬دوواتر‭ ‬ئەمە‭ ‬نامێنێت‭ ‬و‭ ‬دەتوانی‭ ‬دووبارە‭ ‬دەستپێبکەیتەوە‭. ‬

ئەگەر‭ ‬بۆ‭ ‬شیردانە‭ ‬منداڵەکەت‭ ‬پێویستت‭ ‬بە‭ ‬یارمەتی‭ ‬بوو،‭ ‬پەیوەندی‭ ‬بە‭ ‬نۆرینگەی‭ ‬شیردان،‭ ‬سەنتەری‭ ‬چاودێری‭ ‬منداڵ‭ ‬یان‭ ‬نۆرینگەری‭ ‬دووای‭ ‬منداڵ‭ ‬بوون‭ ‬بکە‭.‬


رێنمایی زیاتری شیردان

شیردانە‭ ‬منداڵ‭ ‬کاتێکی‭ ‬زۆر‭ ‬و‭ ‬وزەی‭ ‬دەوێت‭ ‬تاوەکو‭ ‬دەستپێبکەیت‭. ‬هەربۆیە‭ ‬یارمەتیدان‭ ‬گرنگە،‭ ‬و‭ ‬هەندێکجار‭ ‬کاتی‭ ‬دەوێت‭ ‬لەنێوان‭ ‬کاتەکانی‭ ‬شیردان‭. ‬هەوڵبدە‭ ‬هێمنی‭ ‬و‭ ‬بێدەنگی‭ ‬بپارێزی‭ ‬لەکاتی‭ ‬شیردان،‭ ‬چونکە‭ ‬هەستکردن‭ ‬بە‭ ‬هۆرمۆنی‭ ‬ئوخامی‭ ‬دەبێتەهۆی‭ ‬ئەوەی‭ ‬شیرەکە‭ ‬بەباشی‭ ‬بێت‭. ‬پێشنیاری‭ ‬ئێمە‭ ‬ئەوەیە‭ ‬کە‭ ‬بەپێی‭ ‬داواکاری‭ ‬شیر‭ ‬بدرێت،‭ ‬واتە‭ ‬کاتێک‭ ‬دەبێت‭ ‬شیر‭ ‬بدەیتە‭ ‬منداڵەکەت‭ ‬کاتێک‭ ‬نیشانەکانی‭ ‬ویستن‭ ‬دەردەکەوێت‭ ‬–‭ ‬تەنانەت‭ ‬ئەگەر‭ ‬دووای‭ ‬کەمێک‭ ‬لە‭ ‬شیردان‭ ‬بێت‭.‬


پێدانی شیر لەرێگەی بوتڵەوە

هەندێک‭ ‬لە‭ ‬دایکان‭ ‬ناتوانن‭ ‬شیری‭ ‬خۆیان‭ ‬بدەن‭ ‬بە‭ ‬منداڵ،‭ ‬هەندێکی‭ ‬تر‭ ‬بەهۆکاری‭ ‬جیاواز‭ ‬نایانەوێ‭ ‬شیر‭ ‬بە‭ ‬منداڵەکانیان‭ ‬بدەن‭. ‬ئەلتەرنەتیڤی‭ ‬باش‭ ‬دەکرێت‭ ‬پێدانی‭ ‬شیر‭ ‬بێت‭ ‬بە‭ ‬منداڵەکەت‭ ‬لەرێگەی‭ ‬کوپ‭ ‬یان‭ ‬بوتڵی‭ ‬شیر،‭ ‬یان‭ ‬شوێنگرەوەی‭ ‬تری‭ ‬شیری‭ ‬دایک‭. ‬هەمان‭ ‬پێشنیارەکانی‭ ‬پێدانی‭ ‬شیری‭ ‬دایک‭ ‬لێرەدا‭ ‬جێبەجێدەکرێت‭. ‬هەربۆیە،‭ ‬هەرکات‭ ‬منداڵەکەت‭ ‬نیشانەی‭ ‬نیشاندا‭ ‬کە‭ ‬برسیە،‭ ‬شیری‭ ‬پێبدە‭ ‬و‭ ‬لەخۆتی‭ ‬نزیک‭ ‬بکەوە‭ ‬لەبەر‭ ‬ئەوەی‭ ‬ئەمە‭ ‬پەیوەندیەکان‭ ‬بەهێز‭ ‬دەکات‭.‬


شوێنگرەوەکانی شیری دایک

لە‭ ‬زۆربەی‭ ‬فرۆشگاکان‭ ‬شوێنگرەوەی‭ ‬شیری‭ ‬دایک‭ ‬بەردەستە‭ ‬و‭ ‬شوێنگرەوەی‭ ‬تەواو‭ ‬گونجاون‭ ‬بۆ‭ ‬شیردان‭ ‬لە‭ ‬رووانگەی‭ ‬خاوێنی‭ ‬خۆراکی‭. ‬چەندین‭ ‬براند‭ ‬و‭ ‬تایبەتمەندی‭ ‬هەن،‭ ‬و‭ ‬دەوەستێتە‭ ‬سەر‭ ‬بژاردەی‭ ‬کەسەکە‭ ‬کە‭ ‬کامیان‭ ‬باشترە‭. ‬هەمان‭ ‬شت‭ ‬بۆ‭ ‬بوتڵی‭ ‬منداڵ‭. ‬تەنها‭ ‬شت‭ ‬ئەوەیە‭ ‬کە‭ ‬بزانی‭ ‬کامیان‭ ‬باشتر‭ ‬بەکاردێت‭.‬


چۆن دەزانی منداڵەکەت برسیەتی

نیشانە‭ ‬سەرەتاییەکان

منداڵەکە‭ ‬بابدە‭ ‬و‭ ‬درێژی‭ ‬بکە،‭ ‬دەست‭ ‬لەسەری‭ ‬بدە،‭ ‬قۆڵی‭ ‬بجوڵینە،‭ ‬باوەشی‭ ‬پێبدە،‭ ‬لێوی‭ ‬بجولێنە،‭ ‬کردانی‭ ‬لێسانەوە‭ ‬ئەنجام‭ ‬بدە‭ ‬و‭ ‬دەنگ‭ ‬درووست‭ ‬بکە‭ ‬و‭ ‬بەدووای‭ ‬مەمکدا‭ ‬بگەرێ‭. ‬

ئەو‭ ‬نیشانانەی‭ ‬کە‭ ‬دوواتر‭ ‬دەردەکەوێت

منداڵەکە‭ ‬دەستی‭ ‬دەخاتە‭ ‬دەمیەوە‭ ‬و‭ ‬دەیانلێسێتەوە‭. ‬ئەمەش‭ ‬زیاتر‭ ‬و‭ ‬زیاتر‭ ‬دەبێت‭ ‬و‭ ‬دەشێت‭ ‬بێ‭ ‬ئۆقرە‭ ‬و‭ ‬قورس‭ ‬بێت‭. ‬لەکۆتاییدا،‭ ‬گریان‭ ‬و‭ ‬هاوارکردن‭ ‬دێت‭. ‬

ئاسانترین‭ ‬شت‭ ‬ئەوەی‭ ‬شیری‭ ‬منداڵێکی‭ ‬بێدەنگ‭ ‬و‭ ‬برسی‭ ‬بدەیت‭. ‬زۆر‭ ‬ناخۆشە،‭ ‬دوواتر‭ ‬ئارامی‭ ‬بکەوە‭ ‬ئینجا‭ ‬شیری‭ ‬بدەیە‭. ‬کاتێک‭ ‬کە‭ ‬نیشانەکان‭ ‬هەیە،‭ ‬شیر‭ ‬بدە‭ ‬منداڵەکە‭. ‬لەم‭ ‬رێگەیەوە،‭ ‬بەرهەمهێنانی‭ ‬شیر‭ ‬بەپێی‭ ‬پێویست‭ ‬دەبێت‭. ‬قەبارەی‭ ‬سکی‭ ‬منداڵی‭ ‬تازە‭ ‬لە‭ ‬دایک‭ ‬بوو‭ ‬هێندەی‭ ‬گێلاسێکە‭. ‬هەربۆیە‭ ‬کەم‭ ‬و‭ ‬زۆر‭ ‬یاسایەکی‭ ‬باشە‭. ‬ئەگەر‭ ‬منداڵەکەت‭ ‬نزیکت‭ ‬بێت،‭ ‬ئاسانترە‭ ‬نیشانە‭ ‬سەرەتاییەکان‭ ‬دەستنیشان‭ ‬بکەیت‭.‬


قرقێنەکردن بە کۆرپەلە

ئەگەر‭ ‬کۆرپەلەکەت‭ ‬شیری‭ ‬خۆت‭ ‬بخوات‭ ‬یان‭ ‬جێگرەوە،‭ ‬شتێکی‭ ‬باوە‭ ‬کە‭ ‬هەوایەکی‭ ‬زۆر‭ ‬هەڵدەمژن‭. ‬ئەمەش‭ ‬دەکرێت‭ ‬ببێتەهۆی‭ ‬ئەوەی‭ ‬بەهەڵە‭ ‬هەست‭ ‬بکات‭ ‬تێربووە،‭ ‬یان‭ ‬سکی‭ ‬بێشێت‭. ‬هەربۆیە‭ ‬شتێکی‭ ‬باشە‭ ‬ئەگەر‭ ‬قرقێنە‭ ‬بە‭ ‬کۆرپەلەکەت‭ ‬بکەیت‭. ‬ئاسانترین‭ ‬رێگا‭ ‬بۆ‭ ‬ئەنجامدانی‭ ‬ئەم‭ ‬کارە‭ ‬بریتیە‭ ‬لە‭ ‬هەڵگرتنی‭ ‬منداڵەکە‭ ‬بە‭ ‬راستی‭ ‬بۆ‭ ‬ماوەیەک‭ ‬بە‭ ‬پێچەوانەی‭ ‬سینگت‭ ‬یان‭ ‬شانت‭. ‬تەنها‭ ‬لەبیرت‭ ‬بێت‭ ‬کۆرپەلەکان‭ ‬جیاوازن‭. ‬هەموویان‭ ‬قرقێنە‭ ‬نادەنەوە‭.‬


زانیاری بەنرخی پیسایی کردن

منداڵەکان‭ ‬جیاوازن‭ ‬کاتێک‭ ‬دێتەسەر‭ ‬ئەوەی‭ ‬چەندە‭ ‬پیسایی‭ ‬دەکەن‭. ‬هەندێکیان‭ ‬لەدووای‭ ‬هەر‭ ‬ژەمێک‭ ‬دەیکەن،‭ ‬هەندێکی‭ ‬تریان‭ ‬رۆژی‭ ‬یەکجار‭ ‬یان‭ ‬تەنانەت‭ ‬هەفتەی‭ ‬جارێک‭. ‬یەکەم‭ ‬پیسایی‭ ‬کە‭ ‬دەردەچیت‭ ‬عادەتەن‭ ‬رەشە،‭ ‬ئەستورە‭ ‬و‭ ‬رەقە‭. ‬بەڵام‭ ‬لەماوەی‭ ‬هەفتەیەکدا‭ ‬جەستەی‭ ‬منداڵەکە‭ ‬لەگەڵ‭ ‬خواردنە‭ ‬نوێیەکە‭ ‬هەڵدەکات‭ ‬و‭ ‬پیساییەکە‭ ‬رەنگی‭ ‬زەرد‭ ‬دەبێت‭.‬


پارێز لەکاتی شیردان

کاتێک‭ ‬شیردەدەیت،‭ ‬منداڵەکەت‭ ‬سەرجەم‭ ‬ئەو‭ ‬خۆراکانە‭ ‬لەتۆ‭ ‬وەردەگرێت‭. ‬لەبیرتبێت‭ ‬کە‭ ‬پێویستت‭ ‬بە‭ ‬کالۆری‭ ‬زیاتر‭ ‬و‭ ‬شلەمەنی‭ ‬زیاترە‭ ‬لە‭ ‬کاتی‭ ‬ئاسایی‭. ‬هەروەها‭ ‬هەوڵبدە‭ ‬خۆراکی‭ ‬هەمەجۆر‭ ‬بخۆی‭ ‬کە‭ ‬ڤیتامین‭ ‬و‭ ‬ئاوی‭ ‬زیاتری‭ ‬تێدابێت‭. ‬ئەگەر‭ ‬سکی‭ ‬منداڵەکەت‭ ‬ئازاری‭ ‬هەبوو،‭ ‬دەتوانی‭ ‬ئەو‭ ‬جۆرە‭ ‬خۆراکانە‭ ‬کەمبکەیتەوە‭ ‬کە‭ ‬با‭ ‬درووست‭ ‬دەکەن‭ ‬وەکو‭ ‬پیاز،‭ ‬لۆبیا،‭ ‬و‭ ‬بەرهەمە‭ ‬شیرەمەنیەکان‭. ‬دەتوانی‭ ‬هەندێک‭ ‬رێنمایی‭ ‬و‭ ‬پێشنیاری‭ ‬باشی‭ ‬شیردان‭ ‬لەرێگەی‭ ‬ئاژانسی‭ ‬خۆراکی‭ ‬سویدی‭ ‬بەدەستبخەیت‭.‬


هەوکردنی مەمک

نیشانەی‭ ‬هەوکردنی‭ ‬مەمک‭ ‬بە‭ ‬ئازارە‭ ‬بۆ‭ ‬مەمک،‭ ‬سوربوونەوە‭ ‬و‭ ‬ئاوسانی‭ ‬بەدووادادێت‭. ‬دەکرێت‭ ‬تا‭ ‬بگریت‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬گشتی‭ ‬خراپ‭ ‬بیت‭. ‬عادەتەن‭ ‬شیردان‭ ‬یان‭ ‬دەرکردنی‭ ‬شیر‭ ‬دەبێتەهۆی‭ ‬کەمکردنەوەی‭ ‬پەستان‭. ‬ئەگەر‭ ‬تایەکە‭ ‬کەم‭ ‬نەبووەوە‭ ‬لەوانەیە‭ ‬حەبی‭ ‬پاراستیمۆل‭ ‬نەخۆشت‭ ‬بکات‭. ‬ئەگەر‭ ‬ئەمە‭ ‬کێشەکە‭ ‬بێت،‭ ‬پێویستە‭ ‬داوای‭ ‬یارمەتی‭ ‬پزیشکی‭ ‬بکەیت‭. ‬


لێچوونی مەمکەکان

زۆربەی‭ ‬مەمکەکان‭ ‬شێریان‭ ‬لێدێت‭ ‬کاتێک‭ ‬دەستدەکەیت‭ ‬بە‭ ‬شیردان‭ ‬یان‭ ‬تەنانەت‭ ‬لەکاتی‭ ‬دووگیانیدا‭. ‬بۆ‭ ‬ماوەیەک‭ ‬مەمکت‭ ‬بگوشە‭ ‬تاوەکو‭ ‬لێچوون‭ ‬نەبێت‭. ‬هەروەها‭ ‬دەتوانی‭ ‬لەرێگەی‭ ‬دانانی‭ ‬پەرۆی‭ ‬سەر‭ ‬مەمک‭ ‬یان‭ ‬شیر‭ ‬کۆکەرەوە‭ ‬لەژێر‭ ‬سوخمەکەت‭ ‬رێگری‭ ‬لەوە‭ ‬بکەیت‭ ‬جلەکانت‭ ‬تەربێت‭. ‬هەوڵبدە‭ ‬مەمکەکانت‭ ‬وشک‭ ‬و‭ ‬گەرمبن‭ ‬تاوەکو‭ ‬رێگری‭ ‬بکەیت‭ ‬لە‭ ‬نارەحەتبوونی‭ ‬ناپێویست‭.‬


زامی گۆی مەمک

شتێکی‭ ‬باوە‭ ‬کە‭ ‬سەرگۆی‭ ‬مەمک‭ ‬زامی‭ ‬هەبێت‭ ‬لەکاتی‭ ‬پێدانی‭ ‬شیردا،‭ ‬و‭ ‬دەشێت‭ ‬ئازاربەخش‭ ‬بێت‭ ‬کاتێک‭ ‬منداڵ‭ ‬مەمکەکان‭ ‬دەمژێت‭. ‬هۆکاری‭ ‬ئەمە‭ ‬عادەتە‭ ‬لەبەر‭ ‬ئەوەیە‭ ‬منداڵەکەت‭ ‬ئەڵقەرێزی‭ ‬لەسەر‭ ‬گۆی‭ ‬مەمک‭ ‬هەیە‭. ‬هەوڵبدە‭ ‬بەلایەکی‭ ‬جیاواز‭ ‬شیر‭ ‬بدەیت‭ ‬و‭ ‬بزانە‭ ‬ئاخۆ‭ ‬چارەسەر‭ ‬دەبێ‭. ‬دەکرێت‭ ‬زامی‭ ‬مەمک‭ ‬لەرێگەی‭ ‬کەمێک‭ ‬شیری‭ ‬مەمکەوە‭ ‬چەور‭ ‬بکرێت‭ ‬تاوەکو‭ ‬بە‭ ‬خێرایی‭ ‬چاکبێتەوە‭.‬


لەبیرت بێت!

پێدانی‭ ‬شیر‭ ‬گرنگە‭ ‬بۆ‭ ‬منداڵەکەت،‭ ‬بەڵام‭ ‬ناچار‭ ‬نیت‭ ‬کە‭ ‬شیری‭ ‬خۆت‭ ‬بدەیتێ‭. ‬یەک‭ ‬چارەسەر‭ ‬نییە‭ ‬کە‭ ‬بۆ‭ ‬سەرجەم‭ ‬منداڵان‭ ‬و‭ ‬دایک‭ ‬و‭ ‬باوکەکان‭ ‬بگونجێت‭.‬


Chatta med Liv